گرنگ ¹ /giring: ن: جێگەی پابەخ پێدان. 

:: کارێکی گرنگ. 

:: گووتەیەکی گرنگە، نابێت بە کەم بگێرێت.

گرنگ/giring: ئان: شاندار:şandar( کباک) :c واتادار.[ ئینگـ: important, significant]

بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
 شێوەزاری كرمانجی باكوور گرنگتر گرنگترین
 شێوەزاری كرمانجی ناوەند گرنگتر گرنگترین
 شێوەزاری هەورامی گرنگتەر گرنگتەرین

{

سەربەخۆیی گرنگ نییە!
هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک
قەڵای هێسکی ئەنفالەکان
بە مەرحەبای بێگانەیەک
گرنگ نیە!

خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم،
(دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.
گرنگ نییە، با بەعسی و جاش
بورووکێنە ناو دەرپێشمان
وەکوو شارە مۆرانەیەک.
گرنگ نییە!

دەبا وڵات سەروخواری
ببێتە کەللـەخانەیەک.

بەڵام گرنگ
کورسییەکی سارد و سڕی
وەک تابووتی بن مردووە،
گرنگتریش؛
ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن
کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە!

}{ عەبدوڵڵا پەشێو }

گرنگبوون/giringbûn: کتن:

گرنگ نەبوون/giringnebûn: کتن:  

گرنگێتی/giringêtî: نچ:  

گرنگی/giringî: نچ: بایەخداری، بەرکەڤتی:berkevtî، پێدڤی:pêdvî، پێویستی:pêwîstî.[ ئینگـ: importance, weight, significance] 

گرنگیپێدان/giringîpêdan: کتن:[ گرنگی+ پێدان] دەما مرۆڤ پووتەیی ب کارەک، یان کەسەکی ب دە.

بڕیاری گرنگ/biřyarî giring: نتـ: 

پرۆژەیەکی گرنگ/pirokeyekî giring: نتـ: 

ڕێنمایەکی گرنگ/řênimayekî giring: نتـ: 

زانیاری گرنگ/zaniyarî giring: نتـ: 

.

.

____________________

گرنگ ² /giring: ن:[ دەنگ][ هـ] گرنگە. 

گرنگنای/giringnay: کتپ:[ هـ] گێزاندن : سۆزکردن لە خۆشییاندا.{ وشەنامە، ل، 798} 

گرنگە/egiring: ن:[ دەنگ][ هـ] سۆز، گرە : دەنگێکی نزمی کورتە.

گرنگەگرنگە/giringegiring: ن:[ دەنگ][ هـ] گرنگەی یەک لە دوای یەک. 

.

.

.

.