ڕیان/řiyan: نتـ:[ ڕیان] دوو ڕێگا یان زیاتر، کە دەگەنە یەک.  

سێڕیان/sêřiyan: نتـ:[ سێ+ ڕیان] سەری سێ ڕێگە، کە دەگەنە یەک. 

.

.

___________

ڕیان/řiyan: ن: مێگەڵەمەڕ، کۆمەڵی مەڕ و بزن. 

.

.

_________

ڕیا/řiya: ف:[ دۆخی ڕابردووی کەسی سێیەمی( ڕیان)ـە] گووی کرد( کناو)، گـۊکرد( کباش){ فەرهەنگی باشوور، ل، 410}. 

ڕیاپیا/řiya piya: ف:

1 . گۊکرد پێا( کباش){ فەرهەنگی باشوور، ل، 410}. 

2 . لاناوە لە دەم کوت کردن. 

ڕیان/řiyan: کتن: ڕیتن، ڕین، گووکردن _ گۊکردن، پیسایی کردن.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 784}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 410}

ڕیاندن/řiyandin: کتپ: پیسایی پێکردن، ڕاداشتن.  

.

.

___________

ڕیان/řiyan: ن:[ ڕوو][ هـ] ڕێحانە، ڕیۆن : گیایەکی بۆنخۆشە. 

.

.

.

.