سەروا/serwa: ن:[ زمان] پاشبەند: بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لەکۆتایی دوووشە یان زیاتر لەشیعردا دووبارە دەبنەوە، بەمەرجێ کە ئەو دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لەکۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانی شیعر و ستراندا.[ ع : قافیة].[ ئینگـ: Rhyme]
ناسینەوەی سەروا |
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو/serway řegezdozî tewaw: نتـ:[ زمان] بریتییە لەبوونی( دوو وشە) لە دەربڕیندا لێکچووبن لە واتادا جیاوابن.
{
ئەوەی ڕێگەی لە کوردەکان گۆڕی
لەعنەتی خوا لە ئەلحــەد و گۆڕی
}{ حاجی}
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
گۆڕی | یەکەم | سەرلێشێوان |
گۆڕی | دووەم | قەبر و ژێرگڵ |
}
کاوە کە هەڵیکرد ئاڵا
گەل لەقەڵای زۆردار ئاڵا
}{ کامەران موکری}.
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
ئاڵا | یەکەم | سەرلێشێوان بەیداغ و ئاڵای وڵات دێت |
ئاڵا | دووەم | کۆبونەوە و ئاڵاندنی خەڵک دێت |
{
دوا ڕۆژی ڕەش بەدی دەکەن
کەچی هێشتا بەدی دەکەن
}{ دڵزار}
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
بەدی | یەکەم | دەبینن |
بەدی | دووەم | خراپەکردن |
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا/serway řegezdozî natewawî cuda: نتـ:[ زمان] بریتیە لە بوونی دوووشە کە ژمارە و شێوەی ڕیزبوونی پیتەکانیان وەک یەک بێ بەڵام لەیەکێ لەپیتەکانیان لەیەکتری جیاواز بن
}
وانەی شەهیدت ئەوەندە بەرزە
کۆشکی دوژمنی پێ هاتە لەرزە
}{ ڕەنجدەر}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا
|
||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک( ب – ل ) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
بەرزە | یەکەم | دەبینن |
لەرزە | دووەم | خراپەکردن |
}
لەیادمە دەنگی مەشکەی پڕ
ئاگری تەپاڵە تەپەی نان و گڕ
}{ خورشیدە بابان}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودایە | ||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک (پ ـ گ) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
پڕ | یەکەم | تژی |
گڕ | دووەم | زبر. |
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودایە | ||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ب – ل ) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
بەرزە | یەکەم | دەبینن |
لەرزە | دووەم | خراپەکردن |
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد/serway řegezdozî natewawî ziyad: نتـ:[ زمان] بریتیە لەو ڕەگەز دۆزییەی ئەو دوو وشەیەی دروستی دەکەن جۆرو شێوەی پیتەکانیان یەک بێ . بەڵام ژمارەی پیتەکانیان ئەوەندەی یەکتر نەبێ پیتێک یان دووپیتی لەوی تر زیاتر بێت.
{
لاوانی تازەی کورد وەرن
بەهرە لەژینمان وەرگرن
}{ پیرەمێرد}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد
|
||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ب – ل ) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
وەرن | یەکەم | بێن. |
وەرگرن | دووەم | بیبەن |
{
لەو کەسانەی کوردیان ناوە
شتـــــــــی وا ڕووی نەداوە
}{ شێخ نوری شێخ ساڵح}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد
|
||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ە ، د) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
ناوە | یەکەم | |
نەداوە | دووەم |
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان] بریتییە لەبوونی دوو وشە ئەگەر چی زۆربەی وشەکانیان لێک جیاوازن بەڵام لەسەر یەک کێش و وەزنن
}
باوک هاتە دەنگ گوتی زانیتان
وتەی پەندەکەی باب و باپیران
}{ بێخەو}.
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی
|
||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( زان، باپ)( ت، ر) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
زانیتان | یەکەم | |
باپیران | دووەم |
.
پیتەکانی یەکەم وسێیەم و پێنجەمیان لە یەکتر جیایە بەڵام هەر لەسەریەک کێش و وەزنن بەمەش ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروستکردووە
بەهێمنی دەتوێمەوە
بۆبەرپێی خۆم دەڕژێمەوە (حەسەنی دانیشفەر)
(دەتوێمەوە ــ دەڕژێمەوە) ..
لەپیتەکانی سێ یەم و چوارەم لێک جیانە بەڵام لەسەر یەک کێشن .. بەمەش ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروستکردووە
ئەگەر خوات ناسی بپاڕێرەوە
بەزمانی خــــــــۆت بلاڵێرەوە ( پیرەمێرد)
(بپاڕێرەوە ــ بلاڵێرەو) ــ لەپیتەکانی دووەم و چوارەم لێک جیاوازن بەڵام لەسەر یەک کێشن بەمەش ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروست کردووە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان]
1 . سەروای موتریف
موتریف ــ جۆرێکە لەسەروادار کەوشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕ هاوکێش نەبن بەڵام هاوسەروابن بۆنمونە
}
گوڵێک شـرینتر لەخوونچەی بەهار
ناسک جوانتر لەخـوونچەی نازدار
گەشتـــرلەدیدەی وەنەوشەو نزار
}{ بەختیار زێوەر}.
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی
|
||
سەروای موتریف | ||
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( زان، باپ)( ت، ر) | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
بەهار | یەکەم | ار |
نازدار | دووەم | ار |
نزار | سێەم | ار |
هەرسێکیان بەپیتەکانی (ار) کۆتایی پێ هێنراون (ر) پیتی ڕەویە هاوسەروانە بەڵام هاوکێش نینە
ئەوەش سەرواداری موتریفی پێ دەگوترێت
.
}
هەڵبجەی جوان و شاری شرینم
باخــــــــی ئاواتم گوڵی ئەوینم
}( سەعدی ئیبراهیمی)
وشەکانی ( شرینم ــ ئەوینم) هەردوکی بەپیتەکانی(ینم) کۆتایی پێ هێنراون (ن) پیتی ڕەوییە (م) پێش ڕەویە بوونی پێویستە بەمەش هەردوکیان هاوسەروا دەبن بەڵام هاوکێش نینە
بەمەش سەرواداری موتریف دروست دەکەن
.
}
هەولێر ئەی شارەکەی جوانم
شانۆی هـــــــەزاران داستانم
}(عەلی فەتاح دزەیی)
وشەکانی (جوانم ــ داستانم) هەردوکیان بە پیتەکانی (انم) کۆتایی پێ هێنراون ( ن ) پیتی ڕەویە ( ا ) پێش ڕەویە و بونی پێویستە ــ بەمه هەردوکیان هاوسەروا دەبن بەڵام هاوکێش نینە ئەوەش موتریفی پێ دەگوترێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان]
2 . سەروای متەوازی
متەوازی ــ جۆرێکە لەسەروادار ئەوەیە کەوشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕهاوکێش و هاوسەروابن واتا متەوازی ئەوەیە وشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕ پیتەکانیان بەقەد یەک بن و یەک سەرواشیان هەبێ.
}
سەد شوکری خودا پاکە دەرونم لەعەداوەت
وەک بەعزە کەسێ نیمە دڵی پڕ لە قەساوەت
}( بەختیار زێوەر)
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی
|
||
سەروای متەوازی | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
عەداوەت | یەکەم | |
قەساوەت | دووەم |
کە کەوتونەتە کۆتایی ڕستەوە هەردوکیان هاوکێش و هاوسەروان بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە
.
}
یان چۆن ئەو نەختە مێشکە
بۆفەن بـــــــــووە بە بێشکە
}{ گۆران}.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی
|
||
سەروای متەوازی | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
مێشکه | یەکەم | |
بێشکە | دووەم |
هەردوکیان هاوکێش و هاوسەروان بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە
.
}
نەدەس و نەدڵ نەتام و نەبۆ نەڕەنگ نەهەواڵ
نەدەنگ و ســەنگ نەناو نیشان نەخەو خەیاڵ
}(شێرکۆ)
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی
|
||
سەروای متەوازی | ||
وشەی سەروا | دێری هۆنراوە | بە واتای |
هەواڵ | یەکەم | |
خەیاڵ | دووەم |
هەردوکیان سەروایان دروست کردووەو هاوکێش و هاوسەروان، بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە.
.
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای متەوازن/serway mitewazin: نتـ:[ زمان] جۆرێکە لە سەروادار لەسەر ئەوە دادەمەزرێت کە دوو وشەکانی کۆتایی لەتە دێڕەکانی هاوشێوەبن و تەنها لە پیتی دوایی لێک جیابن، دیارە مەبەست ئەوەیە وشەکان لەڕووی مۆسیقیەوە وەکو یەک بکەونە بەرگوێ ..
ڕوونتر بڵێین بریتەیە لەوشەکانی کۆتایی لەت هاوکێشبن بەڵام هاوسەروانەبن
نمونەکان
}
بۆ باغی مـەردی باغی سەرمایەکەی خەزانی
بۆمەزرەعەی فەقیران سـەرمایەکەی بەهاری
}{ حاجی}
یان
}
هیجرەتە حەمدی عیلاجی دەردی هەمسایەی خراپ
ئەمسەرو ئەوســــــــەر خەریکی گەستنی لێوە ددان
}{حمدی}
(خراپ , ددان) ئەم دوو وشەیە هاوکێشن و ژمارەی پیتەکانیان ئەوەندەی یەکە بەڵام لەسەروادا لێک جیاوازن ئەمەش (متەوازن) ە
ئامادەکردن و دەست نوس
ساهی خەبات
.
.
____________
سەروا/serwa: ن:[ هـ] سەرما.
.
.
.
.
{
لە پەرتووکی(جوانکاری شیعری نوێی کوردی) (ئدریس عبداللە) بەڵام سەروای متەوازن پێم باش بوو لە کتێبی (جوانکاری شیعری کلاسیک) دەربهێنم ..
پەرتووکی هەمان نوسەر ئدریس عبداللە .
}