هەڵووچە/heľûçe: ن:[ ڕوو] حەلووچکە، حەلیووچەک( باد)، هەڵووژە، هەڵوویچکە(خۆ).
هەڵووچە وشکێ/heľûçe uşikê: ن:[ ڕوو] هەڵووژەی ووشک.
هەڵووچێ/heľûçê: ن:[ ڕوو] هەڵووژە.
ئاشی هەڵووچە/aşî heľûçe: ن:[ خوار] ناوی چێشتێکی کوردەوارییە. چێشتی هەڵووژە پێکهاتووە لە: 1/2 کیلۆ سەوزی ئاش، 1/2 کیلۆ لۆبیای چیتی ، 1/2 کیلۆ لۆبیای سپی، 1/2 کیلۆ نۆک، 1/2 کیلۆ نیسک، 1/2 کیلۆ جۆی پەڕەک، 10 دانە هەڵووچە، 1 سەلک پیاز ، 3 کەوچک ڕوبەهەنار. ئاوی گۆشت، ڕشتەی ئاش، ئاوی لیمۆ یان ئاوی قۆڕە، 2 کەوچک نەعنا، خوێ، بیبەر، زەردەچەوە.
حەلووک/ĥelûk: ن:[ ڕوو] حالووک، حولیچەکە، هەڵووژە.
حەلووکە/ĥelûke: ن:[ ڕوو][ خۆ] هەڵووچە، هەڵووژە.
.
.
_______________
هەڵووچە/Heľûçe: ن:[ ناڤ] هەڵووژە : ناوە بۆ ڕەگەزی مێینەیە، لە زمانی کوردیدا.
.
.
.
.