سەربڕ ¹ /serbiř: نفا:[ سەر+ بڕ( بڕین)] بکوژ ، کوژەرەوە : کەسێ کە سەر دەبڕێت.
:: لێم بووەتە میری سەربڕ.
سەربڕان/serbiřan: کتپ:[ سەر+ بڕین] سەر بەتیخ لە لەش جیاکرانەوە.
سەربڕانە/serbiřane: ن:[ سەربڕان+ ئە] حەیوان کووشتنەوە و میوانداری بەهۆی تەواوبوونی کاری وەرزێری.
سەربڕاو/serbiřaw: ئانفا:[ سەر+ بڕین] سەر بەتیخ جیاوەکراو یان سەرژێکراو .
سەربڕیاگ/serbiřyag: ئانفا:[ کباش][ سەر+ بڕین] سەربڕاو، سەرژێکراو،
سەربڕین/serbiřîn: کتپ:[ سەر+ بڕین] لە گەروودان_ لەگەردەن دان، سەرژێ کردن، کوشتار: سەر لە لەش جوێکردنەوە بە تیخ.[ ئینگـ: Decapitation].{ هەژار، ل، 433}
.
.
___________________
سەربڕ ² /serbiř: نفا:[ سەر+ بڕ( بڕین)] قەدبڕ : ڕێگایەکە ڕێگای دوور ودرێژ کورت بکاتەوە، قەدبڕ سا لەدەشت یان بەسەر گردو کێواندا تێپەری.{ گیو، ل، 566}.
1 – ڕێگە بواردن بۆزوو گەێشتن.{ هەژار، ل، 433}
2 – نەزیک: نزیکترین ڕێکە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 46}
:: سەربڕ ڕۆیشتم و زوو گەێشتم.
سەربڕکردن/serbiřkirdin: کتپ:[ سەربڕ+ کردن] قەدبڕکردن.
:: ڕێگەی کێو گرتنەبەر.
.
.
_____________________
سەربڕیاگ/serbiřyag: ئانفا: چەتر : سەرهەڵپارداو، هەڵپاچراو : درەختی هەڵپاچراو.
سەربڕین قەڵەم/serbiřîn qeľem: کتپ: دادانی قەڵەم، تاشینی خامە، پێنووس دادان.
.
.
.
.