سەربڕ ¹ /serbiř: نفا:[ سەر+ بڕ( بڕین)] بکوژ ، کوژەرەوە : کەسێ کە سەر دەبڕێت. 

:: لێم بووەتە میری سەربڕ. 

سەربڕان/serbiřan: کتپ:[ سەر+ بڕین] سەر بەتیخ لە لەش جیاکرانەوە.  

سەربڕانە/serbiřane: ن:[ سەربڕان+ ئە] حەیوان کووشتنەوە  و میوانداری بەهۆی تەواوبوونی کاری وەرزێری.  

سەربڕاو/serbiřaw: ئانفا:[ سەر+ بڕین] سەر بەتیخ جیاوەکراو یان سەرژێکراو . 

سەربڕیاگ/serbiřyag: ئانفا:[ کباش][ سەر+ بڕین] سەربڕاو، سەرژێکراو، 

سەربڕین/serbiřîn: کتپ:[ سەر+ بڕین] لە گەروودان _ لەگەردەن دان، سەرژێ کردن، کوشتار : سەر لە لەش جوێکردنەوە بە تیخ.[ ئینگـ : Decapitation ].{ هەژار، ل، 433}

.

.

___________________

سەربڕ ² /serbiř: نفا:[ سەر+ بڕ( بڕین)] قەدبڕ : ڕێگایەکە ڕێگای دوور ودرێژ کورت بکاتەوە، قەدبڕ سا لەدەشت یان بەسەر گردو کێواندا تێپەری.{ گیو، ل، 566}.   

1 –  ڕێگە بواردن بۆزوو گەێشتن.{ هەژار، ل، 433}

2 – نەزیک: نزیکترین ڕێکە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 46}

:: سەربڕ ڕۆیشتم و زوو گەێشتم.  

سەربڕکردن/serbiřkirdin: کتپ:[ سەربڕ+ کردن] قەدبڕکردن. 

:: ڕێگەی کێو گرتنەبەر. 

.

.

_____________________

سەربڕیاگ/serbiřyag: ئانفا: چەتر : سەرهەڵپارداو، هەڵپاچراو : درەختی هەڵپاچراو. 

سەربڕین قەڵەم/serbiřîn qeľem: کتپ: دادانی قەڵەم، تاشینی خامە، پێنووس دادان. 

.

.

.

.