پەرش/perş: ن:[ ڕوو] پەڕشت. 

پەرشە/perişe: ن:[ ڕوو] پەرش : کاوکۆتی دانەوێڵە.

پەڕشت/peřişt: ن: پەڕش.

1 – [ ڕوو] جوورە دە‌‌غلێکی تایبەتی یە وەکوو گەنمی سوور وایە، بەڵام لە چەڵتووک و پۆرگدا یە، وەکوو ساوار لێدەندرێت.

2 – [ خوار] جوورە چێشتێکی لێدروست دەکرێت تامی پلاوی بڕوێشی لێدێت.

پەڕشتین/peřiştîn: ن:[ خوار] چێشتی پەڕش‎.

پەڕشخۆرکە/peřişxorke: ن:[ باڵ] سیچڕە : مەلێکی بۆری بچکۆلەیە، بەقەد چۆلەکەیەک دەبێت.

پەڕشەخۆرە/peřişexore: ن:[ باڵ] پەڕشخۆرکە.

.

.

____________

پەرش/periş: ئان: پرژ، بڵاو، پەخش، پەڕاگەندە.

پەڕش بوون/peřiş bûn: کتن: پەرشلین( کباک).

پەڕش کردن/peřiş kirin: کتپ: پەرشلاندن( کباک). پەشاندن، پەڕین، پەروانە.

پەرشوبڵاو/perişûbiľaw: ئانتـ:[ پەرش+ و+ بڵاو ] پەرتوبڵاو, پرژوبڵاو.

:: گەنمەکە لەسەر ماشێن داهەڵدێڕا، پەرش و بڵاوبوو.

پەرشوبڵاوبوون/perişûbiľawbûn: کتن:[ پەرشوبڵاو+ بوون] پرژوبڵاوبوون.  

پەرشوبڵاوکردن/perişûbiľaw kirdin: کتپ:[ پەرشوبڵاو+کردن ] پرژوبڵاوکردن.

.

.

.

.