پێهەڵ/pêheľ: نتـ:[ پێ( پێدا)+ هەڵ] پیاهەڵ.
پێهەڵاکوتن/pêheľ akutin: کتن:[ پێهەڵ+ ئا+ کوتن( گوتن)] پێهەڵکوتن، پاسین، هەڵنان، تەعریفکردن و بەباشی باسکردنی کاروکردەوەیەک، دیمەنێک یا قەد و باڵای کەسێک.
پێهەلاوسین/pêheľawsîn: کتن:[ پێهەل+ ئاوسین] پێهەڵوڕسین. پیاهەڵوڕسین، هەڵوڕسینی شتێک بە شتێکی بەرزتردا.
پێهەڵپەڕیین/pêheľpeřîyn: کتن:[ پێهەڵ+ پەڕیین] تووش بوون، تەشەنەکردن.
پێهەڵپەسارتن/pêheľpesartin: کتپ:[ پێهەڵ+ پەسارتن( سپاردن)] پیهەڵپساردن، پیاهەڵپساردن : ئامراز و شتی درێژی وەک پەیژە و چەڵەکە و… بەدریژایی بە دیوار یا بە شوێنێکەوە نان بۆ اگرتنیان
پێهەڵپەساردن/pêheľpesardin: کتپ:[ پێهەڵ+ پەساردن] پیهەڵپسارتن، پیاهەڵپساردن، ئامراز و شتی درێژی وەک پەیژە و چەڵەکە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێکەوە نان بۆ ڕاگرتنیان.
:: وەرە یاریدەم بدە ئەو ئاڵوودارانە بە دیوارەوە هەڵپەسێرین.
پێهەڵپڕژان/pêheľpiřjan: کتپ:[ پێهەڵ+ پڕژان]
1 – پێهەڵپژان. پڕشکی ئاو و قوڕاوی قوڵکە و چاڵان بەسەر جل و بەرگی.
:: ماشێن بەتوندی هات و هەموو ئەو بەفر و قوڕاوەی پێ هەڵپڕژاندین.
:: پێم لێنا قوڕولیتەم پێهەڵپڕژا.
2 – [ مجـ] بریتیە لە کێشە تێهاڵاندن و شەڕپێفرۆشتن.
3 – خۆپێدادانی پەلەوەر و گیانداری بچووک.
:: کەڵەبابەکە هەر چاوی پێمکەوت پێمهەڵپڕژا.
پێهەڵپژان/pêheľpijan: کتن:[ لەنگە][ پێهەڵ+ پژان( پڕژان)] پێهەڵپڕژان.
پێهەڵچوون/pêheľçûn: کتن:[ پێهەڵ+ چوون] پیاهەڵچوون، جۆرێک وەسەرکەوتنە، کە پتر بۆ چوونەسەر دار و بەرزاییەکی لەم چەشنە، کە دار یا دارتێل لە باوەش داکرێت و بەپێ لە شووێنێکی چەقاندن خۆ هەڵدەکێشننە سەر.
پێهەڵخلیسکان/pêheľxilîskan: کتن:[ پێهەڵ+ خلیسکان]
1 – تووشی چورتم بوون، کەوتنە گاشەوە، هەڵەکردن.
2 – سەرسم دان، گلان، هەڵ نووتان.
پێهەڵخلیسکاندن/pêheľxilîskandin: کتپ:[ پێهەڵ+ خلیسکاندن] گلاندن، هەڵنووتان.
پێهەڵڕووسکان/pêheľřûskan: کتن:[ پێهەڵ+ ڕووسکان] چوونەسەر دیوار و بەرزاییەک، بە چەشنێک کە پەنجە و پێ لە دیوار گیرکردن بەکاربهێندرێت.
پێهەڵکالان/pêheľkaľan: کتن:[ پێهەڵ+ کالان] ئێرەیی بە کەسێک بردن، بەحەسوودیی قسەکردن، پێهەڵ کاڵین.
پێهەڵکاڵین/pêheľkaľîn: کتن:[ پێهەڵ+ کاڵین ] پێهەڵکالان.
پێهەڵکوتن/pêheľkutin: کتن:[ پێهەڵ+ کوتن( گوتن)] پێهەلاکوتن، پاسین، هەڵنان، تەعریفکردن و بە باشی باسکردنی کاروکردەوەیەک، دیمەنێک یا قەد و باڵای کەسێک.
:: لە زەماوەند شایەر بەهەر کەس هەڵبڵێ شاباشی لێوەردەگرێ.
پێهەڵگەڕان/pêheľgeřan: کتن:[ پێ+ هەڵ+ گەڕان] پیاهەڵگەڕان.
1 – وەسەرکەوتن لە خوارەوە بەرەوسەر، چوونە سەر لەکێو و بەرزایی : پێهۆگێلان، پێهەڵچوون.
2 – جڕوجانەوەر کەوتنە لەش.
:: ئەسپێم پێهەڵگەرە،
:: لەو مێروولانە نزیک مەبەوە پێت هەڵدەگەڕێن.
پێهەڵگر/pêheľgir: نفا:[ پێهەڵ+ گر( گرتن)] دەوس دۆز، شوێنهەڵگر، شوێن دۆز.
پێهەڵگرتن/pêheľgirtin: کتن:[ پێهەڵ+ گرتن]
1 – شتێک بەزۆری بە کەسێک هەڵگڕتن.
2 – خێرا ڕۆیشتن
پێهەڵمیزتن/pêheľmîztin: کتپ:[ پێهەڵ+ میزتن] پێهەڵمیزین، بەپێوە میز بەسەرتاپێی کەسێکدا کردن، لەسەر ڕا میز بە شتێک داکردن، پیاهەڵمیزین.
پێهەڵمیزین/pêheľmîzîn: کتن:[ پێهەڵ+ میزین] پێهەڵمیزتن.
پێهەڵواسین/pêheľwasîn: کتن:[ پێهەڵ+ واسین] پێهەل رواسین، پیاهەڵ وڕسین : هەڵوڕسینی شتێک بە شتێکی بەرزتردا.
.
.
.
.