پەنەڕشکە/penařişke: ن:[ ئەردە][ پەنەر( پەنیر)+ شکە] پەزیشکە، نووسەنەک، نوسەکە، پەنێرشک، پەنیرشک، پەیکە ملیچکانە: هەر بە گەرمی لە گوانی ئاژەڵەکە کەرە( نابێت سارد)بێت هەوێنی تێدەکەن، بۆ هەر سەتڵێک پەرداخێک هەوێنی تێدەکەن، پاش ئەوی دەمەێت، ئیدی کەمێ خۆی تێدەکرێت و دەخرێتە سەرئاگر بە کەوگیر تێک دەدرێت هەتا ئاوەکی لێی جودا دەبێتەوەو ئەوجا جیاجیا دادەنرێت.

پەنەرێشکە/penerêşike: ن:[ ڕوو] نووسەکە، نووسەنەکە، هەروڕڵە، پەنەرشکە، پەنیرشک، پەرەنشک، پەرمێشک، پرمێشک، پەرەنێشک، پەزشکە، پزشکە :گیایەکی خۆرسکی گوڵ سپی ئەرخەوان ییە، بەرەکەی دڕوویەکی خڕی وردە‌ قولاپدارە کە بە سانایی بە جل و لەشی تووکنی گیاندارەوە دەنووسێت. 

.

.

.

.