پەنچەر/pençer: ن:[ ئینگـ : puncture]
1 – تایە و چووپی ئۆتۆمۆبیل و پایسکیل و شتی تر کە پێچکەی هەبێت، کە کوون بووبێت.
2 – [ کنـ] بێواز، بێحاڵ، بێتاقەت.
پەنچەربوون/pençerbûn: کتن:[پەنچەر+ بوون] کوون بوونی تایەو چووپی پێچکە.
پەنچەرچی/pençerçî: نتـ:[ : پەنچەر+ تو:چی] ئەوکەسەی کە پیشەی چاککردنی پەنچەری پێچکەبێت.
پەنچەرچێتی/pençerçêtî: نتـ:[ پەنچەر+ چێتی] پیشەی پەنچەرچیان.
پەنچەرکردن/pençerkirdin: کتپ:[ پەنچەر+ کردن] کونکردنی تایەو چووپی پێچکە.
پەنچەری/pençerî: ن: کاتی کون کردنی تایە و چووپی پێچکە.
.
.
.
.