پێلێ/pêlê: ئامتـ:[ پێ+ لێ] پێشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بە چاوگی فرمانەوە، واتایەکی تری پێ دەبەخشێت.
پێلێ بڕین/pêlê biřîn: کتپ:[ پێلێ+ بڕین]
1 – پێبرانەوە لەشوێنێک.
2 – وازهێنان لە ئامشۆکردنی یەکێک.
پێلێ پاراستن/pêlê parastin: کتن:[ پێلێ+ پاراستن] چاودێری کردنی شتێک بۆ ئەوەی کە پێی پیا نەنێیت
پێلێ خستن/pêlê xistin: کتن:[ پێلێ+خستن] بریتییە لە چاو قووچاندن لە شتێک و لەسەر نەڕۆیشنی.
پێلێ داگرتن/pêlê dagirtin: کتپ:[ پێلێ+ داگرتن]
1 – پێداگرتن: بریتییە لە زۆرکردن لە کەسێک و مییچ لەسەرگرتنی بۆ کارێک.
2 – دانواندنی پێی ئاش بۆ ئەوەی کە ورد بهارێت.
پێلێ دان/pêlêdan: کتن:[پێلێ+ دان] پادان، پیادان، تێ هەڵدان.
پێلێ ڕاکێشان/pêlêřakêşan: کتن:[ پێلێ+ ڕکێشان]
1 – پێدرێژکردن بۆ حەسانەوە.
2 – [ ئد] حەسانەوە و پاڵدانەوە بە ئەرخەیانی و بێخەمی.
:: میراتێکی باشی پێبڕاوە، پێی لێڕاکێشاوە و بەکەیفی دڵی خۆی دەیخوا.
پێلێ نان/pêlê nan: کتن:[ پێلێ+ نان]
1 – پێشێل کردن، پێ رێخساندن.
2 – ددان پێداهێنان، ڕاستی دەرباین، سەلماندن.
3 – پەردە لەسەرلابردن، ئاشکراکردن، ڕاستی گووتن.
پێلێ نەر/pêlê ner: نفا: درکێنەر، ددانپێدانەر، پالێنەر.
پێلێ وەرگێڕ/pê lêwergêř: ن:[ پیش] تەنراوێکە لەکاتی تەنیینیا جۆلا پێی بەلا یەکا وەردەگێرێ، ئێتر ئەو تەنراوە دووباد دەردەچێت.
پێلێ هەڵکێشان/pêlê heľkêşan: کتپ: شوول لێهەڵێنان، پێ لێهەڵێنان.
پێلێ هەڵێنان/pêlê heľênan: کتن:[ پێڵێ+ هەڵێنان] سەرکێشی کردن، تێپەرین، دەستدرێژی کردن، پێڵێهەڵباین، شوول لێهەڵکێشان، پێلێهەڵکێشان.
.
.
.
.