پێلێ/pêlê: ئامتـ:[ پێ+ لێ] پێشگرێکە ناسادەیە لە زمانی کوردی دەلکێت بە چاوگی فرمانەوە، واتایەکی دیکەی پێدەبەخشێت.
پێلێبڕین/pêlêbiřîn: کتپ:[ پێلێ+ بڕین]
1 . پێبرانەوە لەشوێنێک.
2 . وازهێنان لە ئامشۆکردنی یەکێک.
پێلێپاراستن/pêlêparastin: کتن:[ پێلێ+ پاراستن] چاودێری کردنی شتێک بۆ ئەوەی کە پێی پیا نەنێیت
پێلێخستن/pêlêxistin: کتن:[ پێلێ+خستن] بریتییە لە چاو قووچاندن لە شتێک و لەسەر نەڕۆیشنی.
پێلێخشاندن/pêlêKxişandin: كتپ:[ پێلێ( پێ+ لێ)+ خشاندن] وازهێنان، بەخشین، بەسەر زەویدا خشاندن و ڕاكێشان.
پێلێداگرتن/pêlêdagirtin: کتپ:[ پێلێ+ داگرتن]
1 . پێداگرتن: بریتییە لە زۆرکردن لە کەسێک و مییچ لەسەرگرتنی بۆ کارێک.
2 . دانواندنی پێی ئاش بۆ ئەوەی کە ورد بهارێت.
پێلێدان/pêlêdan: کتن:[پێلێ+ دان] پادان، پیادان، تێ هەڵدان.
پێلێڕاکێشان/pêlêřakêşan: کتن:[ پێلێ+ ڕکێشان]
1 . پێدرێژکردن بۆ حەسانەوە.
2 . [ ئد] حەسانەوە و پاڵدانەوە بە ئەرخەیانی و بێخەمی.
:: میراتێکی باشی پێبڕاوە، پێی لێڕاکێشاوە و بەکەیفی دڵی خۆی دەیخوا.
پێلێنان/pêlênan: کتن:[ پێلێ+ نان]
1 . پێشێل کردن، پێ رێخساندن.
2 . ددان پێداهێنان، ڕاستی دەرباین، سەلماندن.
3 . پەردە لەسەرلابردن، ئاشکراکردن، ڕاستی گووتن.
پێلێنەر/pêlêner: نفا: درکێنەر، ددانپێدانەر، پالێنەر.
پێلێوەرگێڕ/pêlêwergêř: ن:[ پیش] تەنراوێکە لەکاتی تەنیینیا جۆلا پێی بەلا یەکا وەردەگێرێ، ئێتر ئەو تەنراوە دووباد دەردەچێت.
پێلێهەڵکێشان/pêlêheľkêşan: کتپ: شوول لێهەڵێنان، پێ لێهەڵێنان.
پێلێهەڵێنان/pêlêheľênan: کتن:[ پێڵێ+ هەڵێنان] سەرکێشی کردن، تێپەرین، دەستدرێژی کردن، پێڵێهەڵباین، شوول لێهەڵکێشان، پێلێهەڵکێشان.
.
.
.
.