دڵڕەق/diľřeq: ئانتـ:[ مجـ][ دڵ+ ڕەق] بێبەزەیی، بێڕەزا، بێوەنا، دلهشک( کباک)، نامیهرەبان.[ ئینگـ: Callous].
{
ئەو دڵەی وەک بتپەرستێ روو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرەو پـێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت
}{ گۆرانی : حەسەن زیرەک}
دڵڕەقبوون/diľřeqbûn: کتن:[ مجـ][ دڵڕەق+ بوون] بێڕەزابوون، زاڵم بوون، خوێنتاڵ بوون.
دڵڕەق نەبوون/diľřeqnebûn: کتن:[ مجـ][ دڵڕەق_ نەبوون] دڵنەرم بوون.
دڵڕەقێتی/diľřeqêtî: نچ:[ مجـ][ دڵڕەق+ ئێتی] بێبەزەیێتی، دلهشکی، نامیهرەبانی.
دڵڕەقی/diľřeqî: نچ:[ مجـ][ دڵڕەق+ ی]
بە دڵڕەقی/be diľřeqî: ئاکتـ:[ مجـ][ بە+ دڵڕەقی] بێ بەزەییانە.
.
.
.
.