دڵڕەق/diľřeq: ئانتـ:[ مجـ][ دڵ+ ڕەق] بێبەزەیی، بێڕەزا، بێوەنا، دلهشک( کباک)، نامیهرەبان.[ ئینگـ: Callous].

{

ئەو دڵەی وەک بتپەرستێ روو ئەکاتە چاوەکەت

نوێژئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت

گەرچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرەو پـێڵاوەکەت

قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت

}{ گۆرانی : حەسەن زیرەک}

دڵڕەقبوون/diľřeqbûn: کتن:[ مجـ][ دڵڕەق+ بوون] بێڕەزابوون، زاڵم بوون، خوێنتاڵ بوون.

دڵڕەق نەبوون/diľřeqnebûn: کتن:[ مجـ][ دڵڕەق_ نەبوون] دڵنەرم بوون. 

دڵڕەقێتی/diľřeqêtî: نچ:[ مجـ][ دڵڕەق+ ئێتی] بێبەزەیێتی، دلهشکی، نامیهرەبانی.

دڵڕەقی/diľřeqî: نچ:[ مجـ][ دڵڕەق+ ی]

بە دڵڕەقی/be diľřeqî: ئاکتـ:[ مجـ][ بە+ دڵڕەقی] بێ بەزەییانە. 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   10   =