هێ/hê: ئمـ:[ کباک]
1 – ئامرازی بانگکردنە؛ ئەمە ئامرازێکی کەم بەکارهاتووە لە زمانی کوردییدا و هەر لەگەڵ ناوی( مێ)یینە بەکاردێت، بە نموونە :
:: هێ ڕەوشەن !
:: هێ نازەنین !
:: هێ پەروین !
2 – زۆرجار کە ئامرازی بابگکردنی( هێ) دەچێتە سەرناوەکە پیتی( ی) وەردەگرێت، بە نموونە:
:: هێ خەجێ !
:: هێ گوڵشينێ !
3 – ئامرازی ( هێ) لەگەڵ ناوی گشتی تاکی مێینەدا بەکاردێت، بە نموونە :
:: هێ دایە!
:: هێ ژنێ !.
{ د. ئیبراهیم عەزیز ئیبراهیم، ل، 6 – 7}.
4 – ئامرازی( هێ) پێچەوانەی ئامرازی( هۆ) یە لە زمانی کوردییدا، بەشێوەی ڕەگەزی مێ و نێر.
:: هێ یەز دگەل تەمە.{ فەرهەنگا کانی، ل، 610}
.
.
.
.