خلیسک ¹ /xilîsk: ن:[ ڕوو][ کباک] قیسکەپیواز.
خلیسکە/xilîske: ن:[ ڕوو][ خۆ] قیسکەپیواز. فیسقە( بابا).
.
.
____________________
خلیسک ² /xilîsk: ن:[ هـ]
1 – خیز ، زەل : گەمەیەکە لە سەربەفر و سەهۆڵ خۆ هەڵدەخلیسکێنن یان لە هەر شوێنێکیدا، کە بۆ خلیسک دەست بدات.{ هەژار. ل. 389}
2 – سووڕسووڕەکی : جێگایەکە لە سەر بەفر و سەهۆڵ یان شوێنێکی تەڕ یان هەوراز دا کە خلیسکی لە سەر بکرێت یان مرۆی لەسەر هەڵخلیسکێت.
خلیسکان/xilîskan: کتن: خلیسکیای ( هـ)، زەلان.
1 – هەڵخلیسکان، تەهسین، خشکین، قەکرین، هەڵخزان.
2 – پا لە ژێر دەرچوون، پێ لەژێردەرچوون.
خلیسکاندن/xilîskandin: کتپ: خلیسکناێ( هـ) :
1 – هەڵخلیسکاندن، خشکاندن، تەهساندن، خلساندن، هەڵخزاندن، زەلاندن.
2 – ترشاندن.
خلیسک کار/xilîsk kar: نفا:[ باد][ خلیسک+ کار(کردن)] تەهیسەک( هـ)، خشیلککار.
خلیسکگە/xilîskige: نتـ:[ خلیسک+ گە] خشکۆک، شەمشەمۆتک : جێگای خلیسک لێ کردنێ.
خلیسکاو/xilîskaw: ئانفا: تەهساو.
خلیسکێن/xilîskên: ن:[ هـ] خشخشۆک : گەمەیەکە لەسەر سەهۆڵ یان بەفر یان شوێنی تەڕ.
خلیسکیان/xilîskiyan: کتپ: هەڵخلیسکان، خزیان، سوڕیان، زەلین.
خلیسکانی تەکتۆنی کەڤر/xilîskanî tektonî kevir: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Ecoulement]{ زەویناسی، ل، 27}
.
.
.
.