چاهـ( چاە)/çah: ن:[ پەهلەوی : hāç][ کناو، بابا]
2 – بیری ئاو.
{
دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو
لە خەوفا پای لەإغزی کەوتە ناو چاه
}{سالم _ شاعیران، ل، 284}.
چاهی زەقەن/çahî zeneq: نتـ:[ فار][ چاه+ ی+ زەقەن( ع : چەناگە)] چاڵی زەنەخدان.
{
سینە پڕ چاکە لە تیری غەمزەت
دڵ گرفتارە لە چاهی زەقەنت
}{ سالم _ شاعیران، ل، 284 }.
چاهی زەنەخدان/çahî zenexdan: نتـ:[ چاه+ ئی+ زەنەخدان] چاڵی نێوان لێوی ژێرەوە چەناگە.
{
شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەک پاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
}{ نالـی _ شاعیران، ل، 284}.
چاهی ژێرلێو/çahî jêr lêw: نتـ:[ فار][ چاه+ ی+ ژێر+ لێو] مەبەست چاڵی چەناگەیە.
{
لە چاهی ژێر لێوت وا ئەسیرن
هەزارانی وەکو هارووت و مارووت
}{ کوردی + شاعیران، ل، 285}.
چاهی غەبغەب/çahî ẍebẍeb: نتـ:[ فار][ چاه+ ی+ غەبغەب] چاڵی ژێر چەناگە.
{
لە مەهتابا کە دڵ دی پەرچەمی وەک عەقرەبت ئەمشەو
گورێزی دا لە عەقرەب کەوتە چاهی غەبغەب ئەمشەو
}{سالم _ شاعیران، ل، 286}.
چاهی میحنەت/çahî mîĥnet: نتـ:[ چاه + ئی+ میحنەت] مەبەست دوچاوی غەم و ناخۆشی بوونە، زیندان و چاڵی غەم و خەفەت.
{
چەپسی چاهی میحنەتم کافر بەحاڵی من نەبێ
کار و پیشەم دائیمەن گریان و شین و زارییە
}{ نالی _ شاعیران، ل، 286}.
.
.
.
.