ڕش/řiş: ڕەگ:[ چاوگی ڕشان و ڕشتن لە ڕەگی( ڕش)ـەوە داڕێژراوە] ڕژ.
ڕشان/řişan: کتن: ڕژان : بەرەڵابوونی ئاو.{ گیو، ل، 496}.
ڕشانەوە/řişanewe: کتن:
1 – ڤەڕشان( کباک)، وەڕشان، هێنانەوە، هەڵهاوردنەوە _ هەڵهێنانەوە : دلغەلینەک : هێنانەخوارەوەی خواردەمەنییە بەزار دا. هێلنج هاتنەوە یان هێنانەوە خۆ بۆ ئەوەی. کە خواردەمەنی ناو زگ بەزاردا بێتەوە دەرەوە.
2 – سیس بوون و گوڵ وەرینی دار بێ وەخت.
3 – قۆرە : کە تووک و گوڵ و کۆلکەکەی بوەرێنی لە پێش خڕبوونیدا ڕشاوەتەوە. بۆ هەڵوەراندنی گوڵی داروبار گیایانیش بەکاردێت.{ گیو، ل، 496}.
4 – [ فە] مەرگی، چاوقووڵکە.
ڕشاندن/řişandin: کتپ: ڕژاندن، بەڕەڵاکردن، ئاوڕشین کردن.
ڕشاندنەوە/řişandinewe: کتپ: ڤەڕشاندن.
ڕشانراو/řişaniraw: ئانفا: ڕژانراو، ڕژێنراو.
ڕشتن/řiştin: کتپ:[ ڕش+ تن]
1 – ڕژتن.
2 – کل دەچاوکێشان.
3 – نەخشان
:: کەو خاڵ و میلی ڕشتون.{ هەژار، ل، 346}
ڕشتنەوە/řiştinewe: کتپ:
1 – بریتی لە ئاژاوە نانەوە و خەڵک بەگژ یەکداکردن.
2 – مەیداندانی مەردووم بۆ تێوەردانیان لە کارەساتێک دا.
:: باییز ئەم شەرەی ڕشتەوە.
ڕشیایۆ/řişiyayo: کتن: ڕشانەوە.
ئاوڕشتن/awřiŝtin: کتن:[ ئاو+ ڕشتن] ئاوڕژان : ڕژاندنی ئاوبهسهر زهویدا.
چاوڕشتن/çawřiştin: کتپ:[ چاو+ ڕشتن] کل لە چاو کردن.
داڕشتن/dařiştin: کتپ:[ دا+ ڕشتن] داڕژتن _ داڕژاندن، قالبگرتن : توواندنەوەی چشتێک لەناو قالب داڕژتن.[ ئینگـ : molding]
ڤەڕشان/veřişan: کتن: ڕشانەوە.
ڤەڕشاندن/veřişandin: کتپ: ڕشاندنەوە.
.
.
.
.