کۆتا ¹ /kota: ئان:[ د] قوتە : شتی باڵاکورت.{ خاڵ، ل، 363}. 

کۆتاڵە/kotaľe: ئان: باوەعومرە، چڵەنۆک.{ هەژار، ل، 624}. 

.

.

____________

کۆتا ² /kota: ن: دوایی، سەرئەنجام. 

1 – کوتا

2 – بۆ کوێ ؟ ، کوێ ؟ ، کوێندەرێ ؟. { هەژار، ل، 624}.

3 – وردکراو.

:: تا کۆتا.

کۆتابوون/kotabûn: کتن: tewawbWn, xelas bWn. 

کۆتاسی/kotasî: نچ:[ کباک، زا][ کۆتا+ سی] ئاخری، دوماهی، کۆتایی.{ خاڵ، ل، 363}.

کۆتاکردن/kotakirdin: کتن: بردنەسەر، بەپایان گەیاندن_ گەیاندنەپایان. 

کۆتاهاتن/kota: کتن:[ د][ کۆتا+ هاتن]

1 – دوایی هاتنی شت.

2 – کنک بوون، پێ نەگەێشتن. { هەژار، ل، 624}.

3 – قسوورکردن، 

4 – دانەواندن.  

کۆتاهی/kotahî: نچ:[ کناو][ کۆتا+ هی]

1 – بڕانەوەی شت : درێغی کردن لە کارێکدا.{ خاڵ، ل، 363}.

:: کۆتاهی مەکە لە خزمەت نیشتیماندا.

2 – کنکی

3 – قسوور.

کۆتایی/kotayî: نچ:[ کناو][ کۆتا+ یی] کۆتاسی.{ خاڵ، ل، 363}.

.

.

.

.