کۆتان/kotan: ن:

1 – پەچەمەڕ، هەوش، هەوێز : شوێنێکە کە مەڕ و ماڵاتی تێدا مۆڵ بدرێت بە شەو.{ خاڵ، ل، 363}

2 – [ کباک] کۆز: koz، گوهێڕ: guhêrr(ř)، جهێ تانکری: cihê tankirî، چەپەکری بۆ تێڤە پاراساتنا تەرش و تەوال : çeperkirî bo têve parastina terş û tewal.

3 – جێ پووش و پاری پاوان.{ هەژار، ل، 624}.

4 – شەوگا، هەسارگەلە : زنجی مەڕ و گا.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329} 

5 – کۆڤ( باد)، کەلارە( هـ) : حەوشێکە دیوارەکانی بەژنێک بڵند و لەدار و پووش دروستدەکرێت، سەربانی نیە لە زستاناندا ئاژاڵی تێدەکرێت، دیواری تەویلەی ئاژاڵان لەتانۆکیش دروستدەکرێ، بۆهەموو شوێنێکیش بەکاردەبرێ، کە مەڕ و ماڵاتی بەشەودا تێدا مۆڵ بدرێ. 

6 – [ موک] جوورە کەرەستەیەکی جووتییە بە چوارکەران ڕادەکێشرێت 

7 – مشتاخ : کەپرێکی نزم و سەر سوواخدراوە؛ میوەی لەسەر ووشکدەکرێتەوە.{ گیوی، ل، 775}.  

کۆتانک/kotanik: ن: زنج.{ هەژار، ل، 624}.

.

.

_________________

کۆتان/kotan: ن:

1 – دارێکە لە ملی گای غللور دەکەن.{ هەژار، ل، 624}.

2 – زەمینی زۆر سەخت لە کێڵان.

3- [ بیر][ ئینگـ: cot]

.

.

___________________

کۆتان/kotan: ف:[  کۆ( کۆکردنەوە)+ تان( جێناو بۆ کەسی دووەمی کۆ)]

  ڕانەبردوو پرس، داخواز  نەرێ
   تاک   کۆ     
    کۆتان دەکەمەوە  کۆتان دەکاتەوە  
   کۆتان دەکردەوە

کۆتان کردۆتەوە

 کۆتان بکاتەوە  کۆتان ناکاتەوە

.

.

___________________

کۆتان/kotan: ف: کوتان. 

:: توندوتیژی و ستەم لەژن، خۆهەر لێدان و کۆتان، گێچەڵپێکردن، لاقە و دەسدرێژی نیە؛ توندوتیژی زۆرشت دەگرێتەوە، هەندێکیان ڕوون و دیارە، هەندێکیشیان شاراوە و بنپەردە.{ ژیان ژاڵە}

.

.

__________________

کۆتان/kotan: ن:[ ڕامیا][ ماف] کۆتای کەمینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان. 

.

.

.

.