دەسە/dese: ن:

1 – دەسکی شت.

2 – دەستەیەک لە شتێک.

:: دەسیەک گوێزانم کڕی.

3 – چەپک

:: دەسەیەک گوڵم بۆ بکە.

4 – دەست و پێووند.

دەسەبرا/desebira: نتـ:[ دەسە+ برا] دەستەبرا. 

دەسەبوخچە/desebuxiçe: نتـ:[ دەسە( دەستە)+ بوخچە] دەستەبوخچە، دەستەبوخچەڵە، بوخچەی ناوونجییە : توورەکەیەکی بچکۆڵەیە، ژنان وردە شتومەکی ناو گیرفانی تێدەکەن.{ خاڵ، ب1، ل، 203}

دەسەپاچە/desepaçe: نتـ:[ مجـ][ دەس+ ئە+ پاچە] دەستەپاچە : سەرگەردان و شێواو.

.

.

.