ناسک/nasik: ئان:
1 – شتێکە لە زوو لەت بێت.
2 – مەردوومی شەرمنی لەسەر خۆ.[ ئینگـ : fine, delicate]
:: ناسکەژن.
3 – شتی تەنک
:: پەرداخکە ناسکە : واتا تەنکە.{ خاڵ، ب3، ل، 467}.
:: ناسکە و تەنک : ناسک و زراڤ،
4 – دەست ڤیلک( کباک)، دلوڤان، نازەنین، نازک( کباک)، نازگ( کباش)، نەرم _ سەرنەرم. [ ئینگـ : gentle]{ سەلاحەدین، ل، 348}
5 – تەرجک _ تەرجک( بۆ شتی خواردنییە)، توورت، جەلک، چەلەبی، رازراڤ، سەرەگها، قازاخ، ناسکۆڵ. { گیو، ل، 870}.
6 – سەوزەی( تەڕ و ناسک : tender and fresh ){ شارەزوور ،ل، 536}
{
سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس
}{ تاهیر بەگی جاف }
ناسکانە/nasikane: ئانتـ:[ ناسک+ ئانە] نازکانە.
ناسک ئەندام/nasik endam: ئانتـ: ناسکەنام.
ناسک ئەوە بییەی/nasik ewe bîyey: کتن:[ هـ] ناسک بوونەوە.{ وشەنامە، ل، 930}
ناسکە/nasike: ئان:
1 – باریکایەک لەشت.
2 – نازک _ ناسک.
3 – لووسکە.
4 – قروسکەی تاژی.
ناسکەرمێ/nasikerimê: نتـ:[ کەنگە][ ڕوو] ناوی جۆرێکە لە هەرمێ : ناسکەهەرمێ.
ناسکەناسک/nasike nasik: نتـ:
ناڵە و قڕوسکی تاژی.
نووسکەنووسکی سەگی یە.
ناسکەنام/nasikenam: ئانتـ:[ لەنگە][ ناسکە+ نام( ئەندام)] لەش ناسک.
ناسکەنان/nasikenan: نتـ:[ خوار] جۆرێکە لە کوللێرە : نانێکە ڕۆنی لێدەدرێت و لەسەر ساج دەبرژێندرێت.
:: کولێرە ناسکە.
ناسک بەدەن/nasik beden: ئانتـ: ئاسک ئەندام، پەری ئەندام، نازەنین.
ناسک بوونەوە/nasik bûnewe: کتن: پنربوونەوەی ئەندام. { خاڵ، ل، 467}.
تێبینی |
پنربوونەوە : یەکێکە لەو وشانەی کە خەریکە لەبیر دەچێتەوە. داخەکەم |
ناسک بییەی/nasik bîyey: کتن:[ هـ] ناسک بوون.
ناسک بییەیۆ/nasik bîyeyo: کتن:[ هـ] ناسک بوونەوە. ناسک ئەوە بییەی( هـ).
ناسکڵە/nasikiľe: ئان:[ هـ][ لەنگە] ناسکۆڵە.
ناسک نارنجی/nasik narincî: ئانتـ: بە کەسێک دەڵێن کە زۆر ناس دەکات و خۆی لە خەڵک بە زیاتر دەزانێت.{ هەژار، ل، 853}.
ناسکۆڵ/nasikoľ: ئان: ناسک.
ناسکۆڵە/nasikoľe: ئانتـ:[ ناسک+ ئۆڵە] ناسکی بچکۆلە.
ناسکۆڵەیی/nasikoľeyî: نچ:[ ناسکۆڵە+ یی] ئەوەی پەیوەندی بە ناسکۆڵە وە هەبێت.
ناسک و نازدار/nasik û nazidar: ئانتـ:[ ئینگـ : sweet and gentle].{ شارەزوور ،ل، 536}
ناسکی/nasikî: ن: دەست ڤیلکی، دلوڤانی، لەوەندی، نازکاتی، نازکایی، نازکی، نەرمی : بە تایبەتی لە خوو و ڕەوشتدا.[ ئینگـ : gentleness]{ کەمالنامە، ل، 1606}{ سەلاحەدین، ل، 349}.
.
خۆ ناسک کردن/xo nasik kirdin: کتپ:
.
.
____________________
ناسک/Nasik: ن:[ ناڤ] ناوێکە لە زمانی کوردی بۆ جێندەر یان ڕەگەزی میینە.
ناسکە/Nasike: ن:[ ناڤ] ناوێکە لە زمانی کوردی بۆ جێندەر یان ڕەگەزی میینە،
.
.
.
.