تۆقا/toqa: ف:[ تۆقان] مرد لەترسان. 

تۆقان/toqa: کتن:[ تۆق+ ئان] پەقان، زەهلەچوون، زراوچوون، مردن لەترسان.

تۆقاندن/toqa: کتپ:[ تۆقان+ دن] زراوبردن، ترساندن. 

تۆقێن/toqên: ف: { گیو، ل، 253}

تۆقێنەر/toqêner: ف:[ تۆقێن+ ئەر] ترسێنەر.[ ئینگـ: acuation]{ کەمالنامە، ل، 966}

تۆقیان/toqa: کتپ:[ تۆق+ یان] ترسیان، تووقیان : لەترسان مردن. 

تۆقین/toqîn: کتن:[ تۆق+ ین] پەقین، ترسانی زۆر، سام، ترس‌ وله‌رز، خۆف، هه‌راس.[ ئینگـ: Panic].

:: کە چاوم بە سیمای کرێتی کەوت تۆقیم و وەختابوو شێت بم.

تۆقیو/toqîw: ئانفا: ترساو، زراوبراو، زراوچوو.

.

.

______________

تۆقان/toqa: کتن:[ تۆق+ ئان] تەقینەوە. 

تۆقاندن/toqa: کتپ:[ تۆقان+ دن]

1 . تەقاندن. 

2 . ترەکاندن : درگادان : ترەکاندنی برین، چاو یان دەفر بەهۆی ئاگرەوە.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 359}.

تۆقانن/toqa: کتپ:[ کباش، ئەردە][ تۆقان+ ن] ترسانن: مەترسی خستنەسەر. 

تۆقیان/toqa: کتپ:[ تۆق+ یان] تاف، تۆف، کەفەڕێژ، سەرڕێژکرن، سەرهاتن، زۆرهاوردن، هەڵچوون.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 359}. 

تۆقین/toqîn: کتن:[ تۆق+ ین] تەقین. 

هەڵتۆقان/heľtoqan: کتن:هەڵتۆقین.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 989}

:: کارگ هەڵتۆقی.

:: بەرد لەسەرم دا هەڵتۆقیوە. 

:: دەمانچەی بەسەردا هەڵتۆقاند. 

هەڵتۆقاندن/heľtoqandin: کتپ:

1 . قیتەوە کردن 

2 . تەقاندن

هەڵتۆقانن/heľtoqanin: کتپ: بلۆق پێ کردن. 

هەڵتۆقاو/heľtoqaw: ئانفا: بەرز و قیتەوە بووگ.

.

.

___________ 

تۆقان/toqa: ن:[ تۆق+ ئان] کۆمەڵە ئاڵقە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 155}

.

.

.