فگول/figul: ن:[ جوانکاری] تەواڵێت، فووگلە، قاقۆڵ( هلـ)، کاپۆل _ کاکۆل( ککـ)، گۆدلە _ گودلە : gudle، گودیلە( سلێمـ) : مووی درێژی پێشەسەر.
beşa / pişka ser eniyê ji pirça / porrê mirov
بەشا، پشکا سەر ئەنیێ ژ پرچا، پۆڕێ مرۆڤ.
مووی درێژی پێشەسەر.
جنیک.
لاجانگ، قەراغ ڕوومەت
گودلە، فڕ
بان مەڵاشوو
.
[ جوانکاری]
قوچکە/quçike: ن:[ جوانکاری] جۆرە سەرتاشینێک بوو، بەتایبەت بۆ کوڕی هەرزەکار، پێشی هەموو دەمووچاو پرچی دەهێشتنەوە و ناوەڕاست و پشتی سەری بە گوێزان دەتاشترێت.
قاقۆل/qaqol: ن:[ جوانکاری] جۆرە سەرتاشێنێک بوو، بەتایبەت بۆ کوڕی هەرزەکار، بەشێک لە پێش سەری گەنجەکە قژییان بۆی دەهێشتەوە وە و پاشەکەشییان بەگوێزان بۆی دەتراشی.
تێكەڵكردنی كۆدەكان/ : بریتییە لەبەكارهێنانی وشە، یان دەستەواژەی شێوەزارێک لەبری شێوەزاری خودی ئاخێوەرەكە، لەنێوان زارو شێوەزارەكانی زمانێک یان لە نێوان دوو زمانی جیاوازدا، ئەم دیاردەیە ڕوودەدات.[ ئینگـ : Code Mixing]
ئەگەرچی ئەم دیاردەیە لەو ڕووەوە باشە، كە ئاخێوەرانی زمانێك لە زارو شێوەزارەكانی تری زمانەكەیان شارەزاییان دەبێت و لەیەكتری تیدەگەن و پێچەوانەكەی وادەكات ئاخێوەرانی یەك زمان بەرەبەرە لەیەكتری تێنەگەن و هەریەك لەم شێوەزارو زارانە بەرەو زمانێكی سەربەخۆ بڕۆن، لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت بەدیوێكی تردا ببێت بە لایەنێكی نەرێنیی بۆ زمانەكە، ئەویش بەلەدەستدان و كاڵبوونەوەی ئەو وشە ڕەسەنانەیە، كە لە شێوەزارەكاندا هەیە، چونكە هەرچەندە وشەی ڕەسەنمان زۆربێت لە شێوەزارە جیاجیاكاندا، هێندە فەرهەنگمان دەوڵەمەند دەبێت جا ئەگەر بێت و ئەم وشانەی لەناو شێوەزارەكانی خۆماندا هەن بەكارینەهێنین و، بە وشەی شێوەزارێكی تری زمانەكەمان جێگاكەی پڕكەینەوە, ئەوا وشە رەسەنەكانی شێوەزارەكەی خۆمان كاڵدەبنەوەو لاواز دەبن و دواتریش لەناودەچن, ئەگەرچی لەفەرهەنگیشدا تۆماركرابن، بەڵام نەوەیەكی نوێ كەپەیدا دەبن هیچی لێتێناگەن وەكو چۆن لە ئێستادا زۆر وشەی رەسەنی كوردیمان تەنها لەفەرهەنگدا تۆماركراون و نەوەی نوێ لێیان تێناگەن، بۆ نمونە وەك وشەكانی
( دەمەڵقۆپان)كە لە ئێستادا بووە بە (شەڕواڵ) ,
(گودیلە) كە بووە بە (پەرچەم),
(كەلوەر) كەبووە بە (قاپی یان دەرگا),
( ئێژم) هەیە، لەبەرانبەردا (دەڵێم) (ئێژم)، ( ئەڵێم )
بەكاردەهێنن و (مامر) بووە بە (مریشك) و
(بێ) بووە بە (وەرە)..تاد. لە شێوەزاری هەورامیدا وشەی
(وێژەن) بووە بە (بنێشت)،
.
.
.
.