جیلوە ¹ /cîlwe: ن:
1 – نەشوونما، پیشاندان، دەرخستن، ئاشکرا کردن، توواتدن.
2 – ناز و عیشوە، خۆپیشاندندان بەشێوەیێکی جووان.
3 – ئەو دیارییەیە، کە زاوا لەکاتی بەیەکگەیشتن دا پێشکەشی بووکی دەکات.
جیلوەدەر/cîlweder: نفا:[ جیلوە+ دەر( دان)] پیشاندەر : ئەوەی شتێک دەردەخات، ئەوەی شتێک ئاشکرا دەکات.
{
ئەی جیلوە دەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا
سەر ڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نی یەحاشا
}{ نالـی}.
جیلوەگا/cîlwega: نتـ:[ جیلوە+ گا] جێگەی خۆپیشان دان، جێگەی خۆدەرخستن، جێگەی خۆئاشکراکردن.
.
.
__________________
جیلوە ² /Cîlwe: ن:[ ئاین، ئیزدی] جلوە : ناوی یەکێک لە دوو پەرتووکەکانی ئایینی یەزیدییە، کە گوایا شێخ ئادی کوری عەدێی مسافر نووسیوەتی، کە خەلکی شاری هەکاری بووە.
.
.
.
.