جیلوە ¹ /cîlwe: ن:

1 – نەشوونما، پیشاندان، دەرخستن، ئاشکرا کردن، توواتدن.

2 – ناز و عیشوە، خۆپیشاندندان بەشێوەیێکی جووان.

3 – ئەو دیارییەیە، کە زاوا لەکاتی بەیەکگەیشتن دا پێشکەشی بووکی دەکات.

جیلوەدەر/cîlweder: نفا:[ جیلوە+ دەر( دان)] پیشاندەر : ئەوەی شتێک دەردەخات، ئەوەی شتێک ئاشکرا دەکات.

{

ئەی جیلوە دەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا

سەر ڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نی یەحاشا

}{ نالـی}.

جیلوەگا/cîlwega: نتـ:[ جیلوە+ گا] جێگەی خۆپیشان دان، جێگەی خۆدەرخستن، جێگەی خۆئاشکراکردن.

.

.

__________________

جیلوە ² /Cîlwe: ن:[ ئاین، ئیزدی] جلوە : ناوی یەکێک لە دوو پەرتووکەکانی ئایینی یەزیدییە، کە گوایا شێخ ئادی کوری عەدێی مسافر نووسیوەتی، کە خەلکی شاری هەکاری بووە.

.

.

.

.