جاو ¹ /caw: ن:
1 – جانگ، هەڵاوە( هـ).
2 – خام، چاپان : کاڵایەکە لە دەزووی لۆکە، خوری یان ئاڤریشم دروست دەکرێت.
جاوانە/cawane: نتـ:[ جاو+ ئاوانە] جامانە.
تێبینی |
جامانە و جاوانە هەر یەکشتن، دەنگی(م) و (و) جێی یەکیان گرتووە}{ ج. نەبەز}. |
جاوبڕ/cawbiř: نفا:[ جاو+ بڕ( بڕین)] دووارد، مقەست.
:: پۆرا خوە ب جاوبڕ کورکر.
جاوبڕ کرن/cawbiř kirin: کتپ:[ کباک][ جاوبڕ+ کرن] کورکرن و بڕینا پۆرا سەران یان هری (خوری) و موویێن کەوان ب جاوە.
جاو پێچەک/caw pêçek: نتـ: دارێکە کە جۆڵا، جاوی تێدەپێچێت.
جاکڕ /cawkiř: نفا:[ جاو+ کڕ( کڕین)] ئەو کەسی کە کوتاڵی جاو دەکڕێت.
جاووگ/caûg: ن:[ ئەردە] جاو.
جاونانەوە/cawnanewe: کتن، ئانتـ:[ جاو+ نانەوە]
1 – ڕایەلکردنی جاو واتا ڕایەل کردنی داوی چرێشاوی بووزو.
2 – بریتییە لە کەسێک، کە زۆرهاتوچۆ بکات بەلەز.
جاوی گازری/caw gazrî: نتـ: جاوێک بوو تا ماوە یێکی دەخرایە ناو شیاکە و چیتر دووای شووشتنەوەی سپیتر دەبوو و دەکرا بە کراس و دەرپێ.
.
.
____________________________
جاو ² /caw: ن:[ ڕەگی فرمانی( جاوین)ـە لە زمانی کوردییدا. کە بەواتای کەسێک یان شتێک لە ناودەمدا دەجوێندرێت.]
تێبینی |
وشەکە هاوڕیشەی هیندۆئەوروپی کۆنی هەیە، بەئەڵمانی: kauen و بەئینگلیزی: chew و بە فارسی جاویدن}{ ج. نەبەز، ل، 101}. |
جاوەجاو/cawecaw: نفا:[ جاوین] قسەجوونەوە، بەخاوی و بەپڵتەپڵت ئاخەفتن.
جاوەجاوە/cawecawe: نتـ:[جاوە+ جاوە] خاوەخاوقسەکردن، قسەجوونەوە.
جاوراو/cawraw: ف:[ جاوین] جووراوە، جاووگ، لەدەمدا هاتوچۆ پێکراو: وەک بنێشت.
جاوی/cawî: ف:[ جاوین][ دۆخی کەسی سێەمی بزرە، لە باری ڕابردوودا] جووی، لە ناو دەمی و لەژێر ددانی دا هاوردی و بردی.
جاویاگ/cawyag: ئانفا:[جاوین] جاوراو، جووراوە.
جاوین/cawîn: کتن:[ڕۆژ] جاووین، جوون _جووین : جوونی بنێشت و پاروو و هیتر.
جاوینەوە/cawînewe: کتن:
1 – دووبارەجاوین، دیسانەوەجوون، جوونەوە.
2 – ددان بەسەر شتێکی ڕەق داهێنان.
:: ئەسپەکە لغاوەکەی دەجاوێتەوە.
3 – بریتییە لە چەند پاتەکردنەوەی قسە.
بنێشتجاو/caw: نفا: کەسێ کە جاجک بجاوێت.
جاجکەجاو/caw: نفا: بنێشتجاو.
.
.
__________________________
– جاو ³ /caw – : پاشگرێکە بەواتای کۆنەو شکاو
:: ئاسنجاو.
جاوراوە/cawrawe: نفا: ئاسنی قەڵش بردە.
.
.
.
.