جاو ¹ /caw: ن:

1 – جانگ، هەڵاوە( هـ).

2 – خام، چاپان : کاڵایەکە لە دەزووی لۆکە، خوری یان ئاڤریشم  دروست دەکرێت.

جاوانە/cawane: نتـ:[ جاو+  ئاوانە] جامانە.

 تێبینی 
 جامانە و جاوانە هەر یەکشتن، دەنگی(م) و (و) جێی یەکیان گرتووە}{ ج. نەبەز}.

جاوبڕ/cawbiř: نفا:[ جاو+ بڕ( بڕین)] دووارد، مقەست.

:: پۆرا خوە ب جاوبڕ کورکر.

جاوبڕ کرن/cawbiř kirin: کتپ:[ کباک][ جاوبڕ+ کرن] کورکرن و بڕینا پۆرا سەران یان هری (خوری) و موویێن کەوان ب جاوە.

جاو پێچەک/caw pêçek: نتـ: دارێکە کە جۆڵا، جاوی تێدەپێچێت.

جاکڕ /cawkiř: نفا:[ جاو+ کڕ( کڕین)] ئەو کەسی کە کوتاڵی جاو دەکڕێت.  

جاووگ/caûg: ن:[ ئەردە] جاو.  

جاونانەوە/cawnanewe: کتن، ئانتـ:[ جاو+ نانەوە]

1 – ڕایەلکردنی جاو واتا ڕایەل کردنی داوی چرێشاوی بووزو.

2 – بریتییە لە کەسێک، کە زۆرهاتوچۆ بکات بەلەز.

جاوی گازری/caw gazrî: نتـ: جاوێک بوو تا ماوە یێکی دەخرایە ناو شیاکە و چیتر دووای شووشتنەوەی سپیتر دەبوو و دەکرا بە کراس و دەرپێ.

.

.

____________________________   

 جاو  ² /caw: ن:[ ڕەگی فرمانی( جاوین)ـە لە زمانی کوردییدا. کە بەواتای کەسێک یان شتێک لە ناودەمدا دەجوێندرێت.]

 تێبینی 
وشەکە هاوڕیشەی هیندۆئەوروپی کۆنی هەیە، بەئەڵمانی: kauen و بەئینگلیزی: chew و بە فارسی جاویدن}{ ج. نەبەز، ل، 101}.

جاوەجاو/cawecaw: نفا:[ جاوین] قسەجوونەوە، بەخاوی و بەپڵتەپڵت ئاخەفتن.  

جاوەجاوە/cawecawe: نتـ:[جاوە+ جاوە] خاوەخاوقسەکردن، قسەجوونەوە.

جاوراو/cawraw: ف:[ جاوین] جووراوە، جاووگ، لەدەمدا هاتوچۆ پێکراو: وەک بنێشت. 

جاوی/cawî: ف:[ جاوین][ دۆخی کەسی سێەمی بزرە، لە باری ڕابردوودا] جووی، لە ناو دەمی و لەژێر ددانی دا هاوردی و بردی.

جاویاگ/cawyag: ئانفا:[جاوین] جاوراو، جووراوە.

جاوین/cawîn: کتن:[ڕۆژ] جاووین، جوون _جووین : جوونی بنێشت و پاروو و هیتر.  

جاوینەوە/cawînewe: کتن:

1 – دووبارەجاوین، دیسانەوەجوون، جوونەوە.

2 – ددان بەسەر شتێکی ڕەق داهێنان.

:: ئەسپەکە لغاوەکەی دەجاوێتەوە.

3 – بریتییە لە چەند پاتەکردنەوەی قسە.

بنێشتجاو/caw: نفا: کەسێ کە جاجک بجاوێت. 

جاجکەجاو/caw: نفا: بنێشتجاو. 

.

.

__________________________

– جاو  ³ /caw – : پاشگرێکە بەواتای کۆنەو شکاو

:: ئاسنجاو.

جاوراوە/cawrawe: نفا: ئاسنی قەڵش بردە.

.

.

.

.