کوان ¹ /kwan: ن:[ نخ] ئاشین، بیرۆڤ، پەقپەقۆک، پەقیژۆک( کباک)، پرزک، پێزورک، دوومەڵ، قوونێر، کولک : بریتییە لە کۆبونەوەی پاشماوەی هەو کردن، کە بەزۆری لە سەر پێستدا ڕوودەدات و شوێنەکەی لەسەر ڕووی پێست پەمەیی دەردەکەوێت و چینی ناوەوەش سووره‌، دەکرێت لەشوێنێکی ڕووی پێست لە جەستە دەربکەوێت و دەتوانرێت بەئاسانی هەستی پێبکرێت بەدەست ڵێدان، لەناوەڕاستدا پڕە لەکێم کە ئەمیش بریتییە لەپاشماوەی بەکتریا و خڕۆکە سپییەکانی خوێن و کەڕوو.[ ئینگـ: Abscess ، Furnucle ].{ خاڵ، ب 3، ل، 94}{ فەرهەنگی هەڵۆ، ل، 7}.

کوانی بن هەنگڵ/kwanî bin hengiľ: نتـ:[ نخ] ئارینج : قونێرکە لەبن باخەل دەردەچێت.   

کوانی خورما/kwanî xurima: نتـ:[ نخ] دوومەڵێکە لە دەم و چاو دێت، تا ساڵێک چاک نابێتەوە.{ هەژار، ل، 623} 

.

.

_____________

کوا/kwa: ئام:

1 – کا( کناو)

2 –  وتەیەکە داوای پیشاندانی شتێکی پێ دەکرێ.

3 – ها لە کوێ ؟.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}

4 – لە کام جێ یە ؟.{ هەژار، ل، 623}

5 – کامەیە ؟

{

ئەی چاو! چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت،

کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟

کوانێ دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟

کوانێ برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟

کوانێ زوڵفی ڕەش؟

کوڵمی ئاڵ و گەش؟

کوا هەیکەلی جەمال؟

کوا حوسنی بێ میسال؟

}{ گۆران}

کوان ² /kwan: ئامتـ:[ کوا+ ن] هانەکوو( کباش){ فەرهەنگی باشوور، ل، 584}

:: لەکام جێگەن ؟.

:: کامانەن ؟ .{ هەژار، ل، 623}

کوانێ/kwanê: ئام:[ کناو] کانێ( کباک)، کوا.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 405}

کوای/kway: : لە کام شوێنی.

.

.

______________

کوان ³ /kwan: ن: قول، کنا.{ هەژار، ل، 623}

.

.

_____________

کوا/kwa: ن:[ د][ پۆشاک] کەوا : جۆرە کالایەکی قۆڵ و چاکەلداری درێژە.{ خاڵ، ب3، ل، 94}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}. 

:: جل و کوان.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 584}

.

.

.

.