سیپەلاک/sîpelak: ن:[ توێ] جەرگی سپی، سی : دوو ئەندامی کەرەوری و هەوریینە، لە دوو بەرگ سیپۆش( pleura) دەورەدراوە کە بەرگی ناوەوە و دەرەوەن. واتە بەرگی هەناوی visceral، و دیواری parietal.
ئەو دوو چینە بەرگە عادەتەن لە تیشکی ئێکسدا دەرناکەون، بەڵام ئەگەر ئاو یان هەوا بکەوێتە نێوانیان، ئەوە لە تیشکەوێنە( ئەشیعە) دیاردەبن. لەو تیشکەوێنە ئێکسەی سینگدا، دەبینن چۆن لە بەشی خوارەوەی سیی چەپدا بە هێڵە کەوانەیەکی سوور هێمامان کردووە بۆ ئەو شلەیەی لەنێو دوو چینی سیپۆشەدا قەتیس بووە، بەو هێڵە دەڵێن نیشانەی کەوانە یان هیلال (meniscus sign )، بە حاڵەتەکەش دەڵێن ئاوبەندی یان دەڵانی سیپۆشە( pleural effusion) کە لە تیشکی ئێکسدا سپی دەردەکەوێت.[ ئینگـ: lung]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 458}{ دکتۆر ڕزگار شێروانی}
کە لە کاتی هەناسەهەڵکێشان ئۆکسیژێن و لە کاتی هەناسەدانەوە دی ئۆکسیدی کەربۆن دەردەداتەوە.
.
.
.