سیپەلاک/sîpelak: ن:[ توێ] جەرگی سپی، سی :  دوو ئەندامی کەرەوری و هەوریینە، لە دوو بەرگ سیپۆش( pleura) دەورەدراوە کە بەرگی ناوەوە و دەرەوەن. واتە بەرگی هەناوی visceral، و دیواری parietal.

ئەو دوو چینە بەرگە عادەتەن لە تیشکی ئێکسدا دەرناکەون، بەڵام ئەگەر ئاو یان هەوا بکەوێتە نێوانیان، ئەوە لە تیشکەوێنە( ئەشیعە) دیاردەبن. لەو تیشکەوێنە ئێکسەی سینگدا، دەبینن چۆن لە بەشی خوارەوەی سیی چەپدا بە هێڵە کەوانەیەکی سوور هێمامان کردووە بۆ ئەو شلەیەی لەنێو دوو چینی سیپۆشەدا قەتیس بووە، بەو هێڵە دەڵێن نیشانەی کەوانە یان هیلال (meniscus sign )، بە حاڵەتەکەش دەڵێن ئاوبەندی یان دەڵانی سیپۆشە( pleural effusion) کە لە تیشکی ئێکسدا سپی دەردەکەوێت.[ ئینگـ: lung]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 458}{ دکتۆر ڕزگار شێروانی}

کە لە کاتی هەناسەهەڵکێشان ئۆکسیژێن و لە کاتی هەناسەدانەوە دی ئۆکسیدی کەربۆن دەردەداتەوە.

شێرپەنجەی سیپەلاکی/şêrpencey sîpelakî: نتـ:[ نخ] 
سیپەلاک دوو ئەندامی کەرەوری و هەوریینە کە لە کاتی هەناسەهەڵکێشان ئۆکسیژێن و لە کاتی هەناسەدانەوە دی ئۆکسیدی کەربۆن دەردەداتەوە. سەرەکیترین هۆکاری مەرگ و مردن لە نێوان پیاوان و ئافرەتان بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە ڕوودەدات. ئەم نەخۆشییە هەموو ساڵێ پتر لە شێرپەنجەکانی کلۆن، پرۆستات، هێکدان و مەمک دەبێتە هۆکاری گیان لە دەست دانی تاکەکان. تاکەکانی جگەرەخۆر پتر لە تاکەکانی دیکە لەبەر پەلاماری ئەم نەخۆشییەدان، بەڵام ئەم نەخۆشییە لە کەسانێک کە هیچ کات جگەرەیان نەخواردوەش ئەگەری ڕوودانی هەیە. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بە پێی تێپەڕ بوونی کات و ئەژماری ئەم جگرەیانەی کە دەیانخۆن بەرز دەبێتەوە. بە وەلانانی جگەرە تەنانەت ئەگەرکوو چەن ساڵیش بەردوام ببەن لەسەر جگەرە خواردن، دیسانیش مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەم دەبێتە.
.

.

.

.