خەپە/xepe: ن:[ کەرەستە] گەلە، هەپە : سینگێکی گچکەی سێ قامک پان و بستێک درێژە : شانەی تەون کوتان.{ هەژار، ل، 261}.
.
.
___________________
خەپە/xepe: ن:[ کەرەستە][ مكـ] درمغ، ڕنە : شەنەی ددان پان و گەورەی درێژە بۆ کاکێشانێ بەکاردەهێندرێت و جۆخینشی پێهەڵدەدەنەوە، هەروەها شانەیە بۆ کۆکردنەوەی کڵۆش.{ هەژار، ل، 290}.
.
.
__________________
خەپە/xepe: ن:[ کشت] زەوی قەلەشتوو.
.
.
__________________
خەپە/xepe: ن:[ کشت] لەسەرەوەی هەوجاڕەکە دووکون هەیە لە هی مژانەکەش دوان، ئەو کونانە دەخرێنە سەریەک و بەپارچە دارێکی ڕەق لێکگرێ دەدەن یان لێک دەبەسرێنەوە؛ ئەو
.
.
________________
خەپەخەپ/xepexep: نتـ:[ دەنگ] دەنگی گاگۆڵکێی منداڵانە، دەنگی غاردانی منداڵانە، خلەخل، خرتەخرت. تلاوتل رۆیشتنی منداڵ.
.
.
.
.