خەپە/xepe: ن:[ کەرەستە] گەلە، هەپە : سینگێکی گچکەی سێ قامک پان و بستێک درێژە : شانەی تەون کوتان.{ هەژار، ل، 261}. 

.

.

___________________

خەپە/xepe: ن:[ کەرەستە][ مكـ] درمغ، ڕنە : شەنەی ددان پان و گەورەی درێژە بۆ کاکێشانێ بەکاردەهێندرێت و جۆخینشی پێهەڵدەدەنەوە، هەروەها شانەیە بۆ کۆکردنەوەی کڵۆش.{ هەژار، ل، 290}. 

.

.

__________________

خەپە/xepe: ن:[ کشت] زەوی قەلەشتوو.

.

.

__________________

خەپە/xepe: ن:[ کشت] لەسەرەوەی هەوجاڕەکە دووکون هەیە لە هی مژانەکەش دوان، ئەو کونانە دەخرێنە سەریەک و بەپارچە دارێکی ڕەق لێکگرێ دەدەن یان لێک دەبەسرێنەوە؛ ئەو پارچەدارە پێی دەگوترێت خەپە.

.

.

________________

خەپەخەپ/xepexep: نتـ:[ دەنگ] دەنگی گاگۆڵکێی منداڵانە، دەنگی غاردانی منداڵانە، خلەخل، خرتەخرت. تلاوتل رۆیشتنی منداڵ.

.

.

.

.