گرانەتا/giraneta: ن:[ نخ] تیفۆ، سوورەیاو(هـ): نەخۆشی یان درمێکی کوتوپری ماوەدرێژە بۆ مرۆڤ. نەخۆشییەکە لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس یان خوێن. ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەکتریای سالمۆنێلا تیفی:Salmonella typhi بڵاودەبێتەوە، لە رێگەی دەمەوە دەچێتە ناو لەش، واتە لە رێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە، دەچێتە ناو دیواری ریخۆڵەكان و لەناو شانەكانی تەشەنەدەکات و زۆر دەبێت، دواتر دەچێتە ناو خوێنەوە. ئەوەی کە زۆر ناخۆشە دوای چاکبوونەوەی نەخۆشەکە لە نەخۆشییەکە، گەرای ئەم نەخۆشییە لە توورەکەی زراوی هەڵدەگرێت بۆ ماوەی چەندین مانگ یان چەند ساڵێک دەمێنتەوە یان بمێنێتەوە. دەبێتە هۆکاری گوێزانەوەی بۆ کەسێکی دیکە. ئەم شێوەیە لە زۆربەی ووڵاتان ئەم نەخۆشییە بڵاوە و ساڵانە بە هەزاران کەس توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.[ ئینگـ: typhoid fever]. 

گرانەتێ/giranetê: ن:[ نخ] [ کباک] ترانەتا. 

.

.

.

.