هەراس/heras: ن: بێزار، بەستۆ، بەتەنگ، کەوەڕێ، مانگ، مانیاگ، وەڕەز _ وەڕس، ماندوو.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 776}{ گیوی، ل، 909}
هەراسان/herasan: ن: بێزار، جاڕز _ جاڕس، وەڕەز.{ هەژار، ل، 966}.
ئومێدبڕان لەشتێک، بێهیوایی، دڵشکستی، نائومێدی.
هەراسان کردن/herasan: کتپ: جاڕسکردن، دانزلین.{ گیوی، ل، 909}
هەراسانی/herasan: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە هەراسەوە هەبێت.
هەراس بوون/heras bûn: کتپ: وەڕەزبوون.
هەراس کردن/heras kirdin: کتپ: وەڕەزکردن. { گیوی، ل، 909}
هەراس لێ هەڵگرتن/heras: کتن: ئاسوودەیی لێ هەڵگرتن.
.
.
_____________
هەراس/heras: ن: ترس، مەترسی.
هەراسان/herasan: ن: ترسان.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}
هەراسیاگ/herasiyag: ئانفا: ترسیاگ، وەڕزبوو، ترساو.
هەراسە/herase: ئانفا:
1 – سام، کۆهێز، ترس، مەترسی.
2 – داهۆڵ، داوەڵ.
.
.
_____________
هەراس/heras: ن: ساف.{ گیوی، ل، 909}
.
.
.
.