تێوە/têwe: بڕگە :[ تێ + وە] پێشگرێکە لە زمانی کوردی وشەی لێكدراو دروست دەکات، کە واتای دەنێو و دەروون دەدات بە چاوگ و كردار.
پێشگرێکە لە زمانی کوردی کە لەگەڵ چاوگ دەلکێت و واتایەکی نوێتر دەبەخشێت بە وشەکە |
تێوەپێچان/têwepêçan: كتن:[ تێوە+ پێچان]
1 . پێچانەوەی شتێک. ڵێ ئاڵان _ لێهاڵان.
2 . هەڵپێچان، تەنگاوكردن.
3 . بەدەمەوە دانی كەسێک لە كارێكی خراپدا.
تێوەپێچاندن/têwepêçandin: كتپ:[ تێوە+ پێچاندن] پێچاندنەوەی شتێک : ڵێكئاڵاندن _ ڵێكاڵاندن.
تێوەپێچاو/têwepêçaw: ئانفا:[ تێوە+ پێچاو( پێچان)] لێكاڵاو.
تێوەچوون/têweçûn: كتن:[ تێوە+ چوون]
1 . جێبوونەوە و ئەندازەبوون لەچوونە ژووردا.
:: دەستم دەو كونە ناچێ، دەستەوانەكە ئەندازەیە.
2 . دەم بە دەمەكردن، شەڕەقسە.
:: لەگەڵی تێوە مەچۆ، بۆ لەگەڵ ئەوە تێوە دەچێ ؟ .
3 . تێكەوتن و نوقم بوون لەشتی شلەی وەک قوڕ و زەلكاو.
تێوەدان/têwedan: كتن:[ هـ ] [ تێوە+دان]
1 . تێدان، پەینەشدان
:: هەویرەكە شلە كەمێک ئاردی تێوەدە.
2 . تێهەڵسوون.
:: كەدەستت سووتا لەماستی تێوەدە.
3 . زمان لێدان، بەدناوكردن.
:: لای میری فیسارەكەسی بێتاوان تێوەمەدە.
تێوەڕامان/têweřaman: كتن:[ تێوە+ ڕامان] تێڕامان، لێڕامان.
تێوەڕاماندن/têweřamandin: كتپ: تێڕاماندن، لێڕاماندن.
تێوەرووژاندن/têwerûjandin: كتن:[ تێوەرووژان+دن] تێوورووكاندن.
تێوەرووكان/têwerûkan: كتن:[ تێوە+رووكان] تێوەرووژان، هوورووژان _ وورووژان، لەدەورەكۆبوونەوە، دەورەدان، تێوەراتن.
تێوەرووكاندن/têwerûkandin: كتپ:[ تێوەرووكان+دن] تێبەردان، خەریکكردن.
تێوەرهاتن/têwerhatin: كتن:[ تێوەر+ هاتن] داوەرووكان.
تێوەرهێنان/têwerhênan: كتن:[ تێوەر+هێنان] ئامێز لە تشتێكەوە وەرهێنان، تێوەرێنان.
تێوەرێخ/têwerêx: ن:[ پیشەیی] ئەو داوەیە، كە جۆڵایان دەیهێنن، دەیبەن و دەیتەنن.
تێوەرێنان/têwerênan: كتن:[ تێوە+رێنان] ئامێز لە تشتێكەوە وەرهێنان، تێوەرهێنان.
تێوەرینان/têwerînan: كتن:[ هـ][ تێوە+ رێنان] ڕشتن، چاوڕشتن، دەرمان لە چاوكێشان.
تێوەژان/têwejan: ف: مەژەند، جۆلەزمە.
تێوەشیان/ têweşiyan: كتن:[ ئەردە] لێوەشیان، سەرگەرم بوون، لە كارەوەچوون.
تێوەكردن/têwekirdin: کتپ:
تێوەگلان/têwegilan: كتن:[ تێوە+ گلان] تێوەچوون : تووشی كار و مەسەلەیەک بوون بەبێ ویست وحەز، دووچار بوون بەكارێكەوە.
:: حەوسەلەی دوكاندارییم نیە هەروا تێوەگلام.
تێوەگلاندن/têwe: كتپ:[ تێوە+ گلاندن] كەسێک تووشی كاریکكردن كە مەیلی لێنەبێت.
.
.
.
.