زووخاو/zûxaw: نتـ:[ زووخ+ ئاو]
1 – [ نخ][ زووخ+ ئاو] چڵک، خیزاو، کێماوی برین و قوونێر، زڕینچکاو، زڕزڕە( ڕەوا) _ زڵزڵە : ئاوی زەردی برینانە.
2 – [ مجـ] ئازار، تاڵاو، دەردەسەری.
{
زووخاو گێج مەدا دیگ دەرووندا
هووناو هورشاناش جەستەی زەبووندا
}{ مەولەوی}
زووخاو چێشتن/zûxaw çêştin: نتـ:[ زووخاو+ چێشتن] ئازارچێشتن، ئازارخواردن.
:: زۆرت زووخاو بەدەستیییەوە چێشتوووە.
زووخاو هەڵڕشتن/zûxaw heľřiştin: کتپ:[ زووخاو+ هەڵڕێشتن] دەردی دڵ گێڕانەوە.
.
.
.
.