خەسە/xese: ئان:[ ئەردە] ماندوو، شەکەت، مانیاگ.
خەستە ¹ /xeste: ئان: شەکەت، ماندوو، هیلاک.
:: خەستەنەبیت: ماندوو نەبیت وشەکە بووشە بە سیخە، نیخە
تێبینی |
ئەم وشەیە لەسەر باری نێوی کارا(اسم فاعل)ـە لەسەر بنەمای وشەیەک دروست بووە ئەوش( خس، خیس، خیسە)یە کە دەنگێکە لە سییەکانەوە دەردەچێت لە کاتی ماندوویی و هیلاکییدا. |
.
.
___________
خەسە/xes: نتـ:[ ئەردە][ فار] خەستە، نەخۆش، ناساز.
خەسەخانە/xesexane: نتـ:[ ئەردە] خەستەخانە.
خەستە ² /xeste: ئان: [ فار] بیمار، خەسە، دەردەدار، نەخۆش، ناساغ.
خەستەخانە/xestexane: نتـ:[ فار] تیمارخانە، خەسەخانە، نەخۆشخانە، نەخۆشگە.
{
لەدەوری خەستەخانەی عیشقی ئەو سەوزەی کەوا شینە
لەسەر هەرخەستەیێ یا خوێندنی یاسینە، یاشینە
}{ مەحوی}.
خەستەخانەی بووژانەوە/xestexaney bȗjanewe: نتـ: بووژانگە.
.
.
_________________
خەستە ³ /xeste: ئانفا: هەسە : خەستەوەبووگ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 976}.
.
.
.
.