خوم ¹ /xum: ن:[ تشت] کووپە، کووپەڵە، سەبوو : شتێکە لە قوڕ دروستدەکرێت و سووردەکرێتەوە. سرکە یا شەرابی لەناو دەگیرێتەوە.

خومالیک/xumalîk: نتـ:[ خوم+ ئالیک] جەڕەی گەورە{ ئیزۆلی، ل، 451}.

.

.

____________

خوم ² /xum: ن:[ ڕەنگ][ کیمیـ]

1 – خم، چویت، لیلەنگ، هەژ، هەش : ڕەنێگێکی شینی تێرە، بەن و کوتاڵ و شتی تری پێ ڕەنگ دەکرێت و هەر لە ناو ئەو کووپانەش دەگیرێتەوە.

2 – ڕەنگی خومی نیلی لە ناو کوردەواری هیمای مردن، پرسە و نەکورتەیە.  

3 – ئەو كووپە گەورەیەیە یان ئەو مەركانە زلەیە كە رەنگی تێدا دەگیرێتەوە.

خومەشوێنە/xumeşwêne: ئانتـ: خەمەشێونە، ئاوورکەرەوە(ئەردە)، سەربەگێچەڵ، هەراوهوریاکار.

خومەشووێنکە/xumeşuwênike: ئانتـ:[ ئەردە] خومەشێونە.

خومەشێونە/xumesêwne: ئانتـ:[ ئەردە] مەردومی بە ئاشووب.

 تێبینی
 هاوبەشی و گۆڕانکاری لەنێو ئەم ئەم هاوشێوەیی یەدا (خوم) و(شوێن)نە.
 1 – خوم کە هیمای مردن، پرس و خەم هێنەرە.
 2 – گۆرانکاری لە بزوێنەکانی نێو (شوێن، شووێن، شێون) چۆن دەگۆردرێت

خومچێیەتى/xumçêyetî: نتـ:[ خوم+ چی] پیشە و هونەری ڕەنگ گرتنەوە.

خومچی/xumçî: نتـ:[ خوم+ چی] خومخانەچی.

خومخانە/xumxane: نتـ:[ کهـ][ خوم+ خانە] خمخانە : خومخانەش ئەو شوێنەیە، كە کوتاڵی و خام و بلورى شاڵ و كڵافەبەن و هەندێک جار خورى تێدا رەنگ دەكرێت بۆ بەرە و مافوور و فەرش دروست کردن.

خومشێوان/xumşêwan: نتـ:[ خوم+ شێوان] خمشێوان.

خومشین/xumşîn: نتـ:[ ڕەنگ] چویت : ڕەنگەکی شینتاری یە : تۆزەکی یە ژ رەهەکا چویتێ دە دەردخن و شووشتنتا کەسەسان دە تێ بکارئانین.{ ئیزۆلـی، ل، 540 .451}.

خومگەر/xumgir: نتـ: خمگەر.

خومی/xumî: نچ:[ کهـ] ڕەنگی خمی.

خومی چینی/xumî çînî: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی تەمەندرێژە خومی لێدەردەهێندرێت.[  ئینگـ : chaines indigo].

.

.

.

.