فەقیانە/feqiyane: ن:[ پۆشاک] ئانگوچک، ئاوەستێ( ڕۆژ)، ئهنگوچک، سۆرانی، فەقێیانە، قۆچک، کەلائەنگوچک، کلکە، گوچک، لهوهندی، ھچکە : پارچه كوتاڵی سێ سووچی درێژۆكهیه، بهقۆڵی كراسی پیاوانه و ژنانهی كوردییهوه دادهدورێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 137}{ گیو، ل، 749}.
{
عەبا و فەقیانە و لفکەی شان و مل
بۆ کوێستان زەمین لەکوێ بوون بە جل
}{ موفتی پێنجوێنی}
تێبینی |
بەتەنها جڵی کوردی نیە، فەقیانەی هەبێت، بەڵکو لە هەندێ قۆڵ کراسی جلکی قەشەی ئانگلیکان : Anglican priest یش فەقیانەی هەیە؛ پێی دەڵێت : tippet . |
فەقیانەدار/feqiyanedr: نتـ:[ پۆشاک] بەفەقیانە.
:: کەوای فەقیانەدار.{ بەرگدووری سان}
:: چنینی لێواری فەقیانە.
فەقیانەڕاگر/feqiyaneřagir: نتـ:[ پۆشاک][ فەقیانە+ ڕاگر] جۆرە خشڵێکە فەقیانەی پێ گیر دەکرێت لەسەر جلی کوردی.
.
.
.
.