تووێ/tuwê: نتـ:

1 – تێکوڵی تەنک وەکوو هی پیاز، سیر.

2 – قەیماغ، سەرتووێ، تۆ.

3 – تووک، لۆ، لۆچ، تووێژ، تۆخ. زیوار _ زیواڵ، ناو، نێو، باد، تووێخ.

:: لەتووێی قەفەزێکدا : بەتووێی کراسێکدا.

تووێ تووێ/tuwê tuwê: نتـ: تووێ لەسەر تووێ، لۆلەسەرلۆ.

تووێخ/tuwêx: نتـ:[ تووێ+ خ] تووێ، تۆخ، تووێژ، پێستی زۆرتەنک، تۆژی پێست، مردگ.

تووێژ/tuwêj: نتـ:[ توو( تووێ)+ ژ] تۆیژ، تۆژ، تۆژک _ تۆشک، تووێلک، تێکوڵی تەنک، تفر_ تفل، تووشک تۆژ _ تۆژک.

تووێژ ئاوێژتن/tuwêj awêjtin: کتن: تۆێژفڕێدان، مەرتین.

تووێژاڵ/tuwêjaľ: نتـ:[ جا] تێکوڵی تەنک، تووێژی تەنک، زانیاری کەم.

تووێژگرتن/tuwêj girtin: کتن:

1 – پەیدابوونی تووێژ لەسەر هەندێ شت.

2 – گرتنەوەی تووێژی خواردن یان شیرەمەنی.

تووێلاش/tuwêlaş: ن: تەڵاش.

تووێژلێکردنەوە/tuwêj lêkirdinewe: نتـ: مەرتاندن.

تووێژی ماران/tuwêjî maran: نتـ: کراسەمارانە.

تووێژی سەربرینان/tuwêjî serbirînan: نتـ: قەبار، قرتماغە.

تووێک/tuwêk: نتـ:[ تووێ+ ک] تووێخ، تیکوڵی دار، درەخت، خەیار، ترۆزی، کاڵەک و بەروبوومی دیکە.

تووێکردن/tuwêkirdin: کتپ: تووێژال تووێژاڵ کردنی گۆشت بۆ بژاردن.

تووێکڵ/tuwêkiľ: نتـ:[ تووێ+ کڵ] تووێک، تێکوڵ، پێستی دار و درەخت وچتی تر.

:: دووانی بە تووێکڵ و کاکڵدار : ووتەی بەتیکوڵ و پڕ مەغز.

تووێلک/tûêlik: ن:[ مکـ، بابا، خۆ][ تووێ+ لک] تووێژ، تیکوڵ.

.

.

__________________

تووێ تووێ/tuwê tuwê: نتـ:

1 – [ دەنگ] دەنگێکە کە مانگای پێ بانگ دەکرێت.

2 – [ مۆسیقا] گۆرانیێکە بەدەم تووێ تووێوە دەگوترێت لەکاتی مانگا دۆشیندا. جۆرە باڵۆریەکە.

.

.

___________________

تووێ تووێ/tuwê tuwê: ئانتـ: پەڕەپەڕە، پەڕپەڕە.

.

.

.

.