داوەڵ/daweľ: ن:[ باڵەکایەتی] چاتۆڵ، داربەلەک، داهۆڵ، داوار، داوڵ، قەیلۆک، لۆپک : بووکەدارینە، بووکەڵەی پەڕۆ : په‌یکه‌رێکی مرۆڤاسا لەدار و پەڕۆ سازدەکرێت، بۆ ترساندنی په‌له‌وه‌ر و گیانەوەران له‌نێو کێڵگەکاندا دادەنرێت.

{

ناڕەومەوە لە داوەڵ و تارمایی

زۆرم دیوە بوولێڵ و تاریکایی

دێنم بەو شەوگارە ڕەشەدوایی

دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون

دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

}{ هێمن}

.

.

.

.