چێ ¹ /çê: ن: گیاندارێکە کە چەش بووبێت.
چێبوون/çêbûn: کتن: چەشبوونی گیاندار
.
.
___________
چێ ² /çê: ئان:
1 – باش( کباک)، چا _ چاک، قەنج( ڕۆژ).
2 – دروست، ساز.
چێبوون/çêbûn: کتن:
1 – چاکبوون _ چاکبوونەووە.
2 – دروستبوون، سازبوون، تەواوبوون.
چێتر/çêtir: ئانتـ:[ کباک، زا][ پلەی بەراوردە] چاتر، چاکتر، باشتر، قەنجتر.
چێبوویی/çêbûyî: نچ:[ ؟][ کباک] گەیشتنی مێوە.{ گیوی، ل، 336}.
.
.
____________
چێ ³ /çê: ئام:
1 – [باڵە] کووێ، کووێندەرێ.
2 – [ هـ] لێرە.
چێدمای/çêdimay: ئامتـ:[ هـ] لێرەوە، لەمەودوا، لەمەولا.
چێرێ/çêrê: ئامـ:[ باڵە] کووێ، کووێندەرێ، کێندەرێ.
چێکە/çêke: ئامتـ:[ هـ] لێرە.
چێگا/çêga: نتـ:[ هـ] لێرە.
چێگە/çêge: نتـ:[ هـ] لێرە.
چێگەولا/çêgewila: نتـ:[ هـ] پاشان.
.
.
.
.