داڕن/dařin: کتن:[ دا+ ڕن]   

داڕنان/dařinan: کتپ:[ دا+ ڕنان] داڕووتان، داڕنران.

داڕناو/dařinaw: ئانفا:[ دا+ رناو] داڕووتاو.  

داڕنران/dařinran: کتن:[ دا+ ڕنران] پرتکین، پرچکین، گوورین، ئاوەڕووتکران.

داڕنراو/dařinraw: ئانفا:[ دا+ ڕن] داڕناو.    

داڕنین/dařinîn: کتپ:[ دا+ ڕنین] داڕووتاندن، چنین، ڕنین، گەڵاڕنینەوە، لقوپۆلێکردنەوە، لێکردنەوە : میوە، گوڵ، دەغلی شین.

داڕنینی مەرەزە/dařinînî mereze: کتپ:[ کشت] دەست بەگوڵی مەرەزەدا هێنان بۆ لێکردنەوەی چەڵتووک.

بەرگداڕنین/berigdařinîn: کتپ:

1 – داکەندن، ڕووتکردنەوە.

2 – داتاشینی سوواخی کۆنی دیوار و هیتر.

پێست داڕنین/pêstdařinîn: کتپ: لێکردنەوەی پێست لەمریشک.

تووکداڕنین/tûkdařinîn: کتپ: کەندن _ کەنن، پرتکاندن _ پرچکاندن، پەرتاندن.

.

.

.

.