ڕاپێچ/řapêç: نفا:[ را+ پێچ( پێچان)] ڕاماڵ.

ڕاپێچان/řapêçan: کتن:

1 . ڕاپێچ کردن، ڕاماشتن، ڕامالین، داماڵین، ڕێ لێگرتن.

2 . خۆگورج کردنەوە. 

3 . قۆڵی خۆڵێهەڵکردن وخۆگورج وئامادەکردن.

4 . وەبەرخۆدان و بەغاربردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 338}.   

ڕاپێچاندن/řapêçandin: کتپ: ڕاپێچکران.

ڕاپێچەک/řapêçek: نتـ: ڕاپێچ. 

ڕاپێچەکدان/řapêçekdan: کتن: ڕاماڵین، ڕێکەوتن بەپەلە

:: شوانەکە بزنە کانی بەرەوماڵ راپێچەک دا.

ڕاپێچەککردن/řapêçekkirdin: کتپ: ڕاماڵاندن.

ڕاپێچدەر/řapêçeder: نتـ:[ راپێچ+ دەر] ڕاماڵدەر، ڕاپێچەر.  

ڕاپێچدان/řapêçdan: کتن:[ راپێچ+ دان] ڕاماڵدان، ڕاماڵین، ڕێکەوتن بەپەلە

:: شوانەکە بزنە کانی بەرەوماڵ ڕاپێچەکدا.

ڕاپێچکار/řapêçkar: ئانفا: ڕافێنەر.

ڕاپێچکەر/řapêçker: نفا: 

ڕاپێچکردن/řapêçkirdin: کتپ: ڕفاندن: فراندنی چشتێک خێرا لەلایەن یان ئاو یان گیاندارێکەوە.

.

.

.

.