دڕان/diřan: کتن:  

1 – پەرتین( کباک)( بۆ جل و پۆشاک)، پارچەپارچەبوون، چڕان، چڕیان، دەرزین، شڕلەتبوون.{ هەژار، ل، 289} 

{

دڕان کاغەز و دەفتەر
گیران شاعیر و نووسەر
کۆمەڵێک بوون دەربەدەر
کۆمەڵێکیش دەسبەسەر

}{ تاریک و ڕوون}

2 – ئاشكرابوون، بڵاوبوونەوە( نهێنیی، ئاخاوتنی شارراوە)

:: فیسارباس دڕا واتە هەمووکەس پێی زانی.

3 – کون تێبوونی شت، كرانەوەی برین، ئاخڤان.

4 – بریتییە لە زۆرقەڵەوبوونی گیاندار.

:: مەڕەکە ئەوەندە قەڵەوبووە دڕاوە

5 – بریتییە لە مردنی بێ دینی بێباوەڕ.

:: هامان دڕا. 
6 – مرداربوونەوە، قنگكردنەوە ڕەشەبا، لنگ لێڕاكشان. 

دڕاندن/diřandin: كتپ:

1 – چڕاندن، دەرزاندن، دڕانن، زڕاندن، زڤاركرن، شڕکردن، ڤەرساندن، لەتکردن، هەلاهەلاكردن، هەڵزڕاندن، هڵقرتاندن، هلهلاندن.

2 – ئاخڤاندن. 

3 – كونكردن، كردنەوەی برین

دڕانن/diřanin: کتپ: دڕاندن. 

دڕانی پەردەی كچێنی/diřanî perdey kiçênî: نتـ:[ پز][ ئینگـ: Defloration]

دڕاو/diřaw: ف:[ دڕان]

1 – پارەبووگ، پەتۆر، چڕیاگ، دڕیاگ _ دڕیاو، دەڕسە، شڕ و وڕ، لەتلەتبوو، لەتکراو.{ هەژار، ل، 289} 

2 – پارچەكراو، تڵیشاو، دادڕاو، دڕیاو، داتڵیشاو، لەت ووتكراو.

3 – زۆرقەڵەو.

دڕاوی/diřawî: نچ:[ دڕاو+ ی] جێگەی دڕاو، شڕولەتی : باری دڕاو. 

بەشەرتی دڕان/diřan: کتپ:[ بەشەرتی+ دڕان]

پێدڕان/diřan: کتپ:[ پێ+ دڕان]

جلدڕان/diřan: کتپ:[ جل+ دڕان]

دادڕان/diřan: کتپ:[ دا+ دڕان] داتڵیشان.

دادڕاندن/dadiřandin: کتپ:[ دا+ دڕاندن]

.

.

.

.