پرتە ¹ /pirte: نتـ:[ دەنگ][ پرت+ ئە] بڵت، فرتە : بۆڵەبۆڵی بن لێوان : دەنگێکە لەدەم دێتەدەرەوەو لێی تێ نەیەیت.
پرتەقاندن/pirteqandin: کتپ:[ کباک] فلیقاندنەوە، پرچکاندن.
پرتەپرت/pirtepirt: ئانتـ:
1 – مرتە مرت، کوتەکوت، جرتەجرت، جنگەجنگ، پرتەی یەک لەدوڕی یەک، پتە پت، پرتەی زۆر.
2 – [ هـ] ووردە برنج.
پرتە و بۆڵە/pirte û boľe: نتـ:[ پرتە+ و+ بۆڵە] بیانووگرتن.
{
دایە خانم دەوری چۆڵە
لێم کەوتۆتە پرتەو بۆڵە
}{ هێمن}.
.
.
_________________
پرتە ²/pirte: نتـ:[ توێ] پتدان، لێدانی رەگ، نەبزەی دڵ.
:: پرتەی دڵ.
پرتەگرتن/pirtegirtin: کتن:[ توێ] نەبزەگرتن، گرتنی لێدانی دڵ.
جووتەپرتە/cûtepirte: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: dicrotism]{ پەزیشکی، ل، 114}
.
.
_________________
پرتە ³ /pirte: نتـ: تروکەی گڕی چرا.
پرتەکەر/pirteker: ن:[ فەل] هەسارەیەکی پرتەکەرە پرشنگەکەی ناوبەناو بەشێوەیەکی رێکوپێک دەگۆرێت.(cepheus).
پرتەو/pirtew: ن: رۆشنی.
{
ئەی پرتەوی حوسنت هەموو رەنگی گولەباغان
نەشئەی نەزەرت زەوقی دڵ و شەوقی دەماغان
}{وەفایی}.
.
.
.
.