خەر ¹ /xer: ن: نخوردنی، ناخۆراکی، ناگوار.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە کوردی ئێستا 
خەر  raX خار(خاردن)، خۆر(خواردن)
ئەخەر raXa نەخۆر
ئاخارانت tNarXa ناخورندە
ئاخەستە atsaXa

خەرابات/xerabat: ن:[ خەر+ ئابات] مەیخانە: پیری خەرابات: لەزاراوەی سۆفییاندا پیری تەریقەتە.

{

بەقورئانێ، بەئایەتێ، ئەگەر پیری خەراباتێ

ببێژت سەجدەبن لاتێ، مریدێن وی دین قاتی

}{جزیری}

یان

{

ئەی ساقی خەراباتی، قەگرێک ناوی حەیاتی

ئامان دەستی منت دامان، سوتاوی نێو ڤولماتم

}{ وەفایی}.

.

.

___________

خەر ² /xer: ن:[ ئاژ][ فە، فار] کەر، گوێدرێژ، هەر.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 146
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی 
خەرا arax

خەرا/xera: ن:[  فار] کەر. 

خەربار/xerbar: نتـ:[ خەر+ بار]

1 – باری کەر.

2 – خەروار، خەڵوار: کێشێکە بەرانبەری سێسەد کیلۆ.

خەربەن/xerben: نتـ:[ باد][  خەر+ بەن(بەند)] ئەو کەسەیە داری سووتاندنی بەووڵاخان دێنێت و دەیفرۆشێت.

خەربەندە/xerbende: نتـ:[ خەر+ بەند+ ئە] کەردار، ئاگاداری بارەبەران.

.

.

____________

– خەر ³ /xer: پاشگرێکە لە زمانی کوردی و ڕەگی چاوگی( خستن)ـە، واتایەکی دی دەداتە وشەکە وەک: رێکخەر یان تێکخەر.

:: گوریس تێکخەر.

.

.

.

.