هەڵبەستراو/heľbestiraw: ف:[ (هەڵ+ بەستراو) دۆخی ڕابردووی( هەڵبەستران)ـە]
1 – توند و قایمکراو.
2 – شکستی پێکەوە نوسێنراو.
3 – بادراوی ڕیشو : چەفتە ومشکی وھێندێ شتی ترە کە ڕیشووەکەی بادرابێت.
4 – [ مجـ] قسەی سەربەخۆ، یان شیعر.
5 – بەندی داندراو لە پێش ئاوی جۆگە و چەم.{ فەرهەنگی خاڵ، ل، }
6 – وتاری درۆی ڕێکخراو.
.
.
.
.