ئیختیار/îxtiyar: ن:[ ع : اختیار]
1- ده‌سته‌ڵات، توانست و ده‌ست به‌ره‌ڵڵایی بۆکردن و نه‌کردنی کاران.
:: پادشام ئیختیارتان هه‌یه بشمان کوژن.
2- سه‌ر پشک بوون.
:: ئیختیاره‌ی خۆته چۆڕن پێت خۆشهوهها بکه.
:: به ئیختیاری خۆت چۆنت کامت به‌باش رانی ئێمه‌ش ڕازین.
{{ تێبـ : له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌م ووشه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاوێژێکی مه‌یله و گاڵته و باره سه‌رسووڕمانه‌وه بگووترێت، مه‌به‌سته که پێچه‌وانه ده‌کات بۆ ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌کرێت بێده‌سته‌ڵاتی ده‌گه‌ێنێت.
.
ئیختیارات/îxtyarat: نت:[ ع : ئیختیار+ کو : ات] هه‌موو ئه‌و دهستهلاتهی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یان هه‌یئه‌ت و که‌سانی ده‌سته‌ڵاتداره‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کان دهژرێت به هه‌ندێک کاربه‌ستان.: فه‌رمانداره‌کان ئیختاریاتی ته‌واویان هه‌یه.
.
ئیختیاردار/îxtiyardar: نتـ:[ ع : ئیختیار+ کو : دار] ئه‌و که‌سه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ههقیکردن و نه‌کردنی کارێکی هه‌بێت.
:: خۆتان ئیختیارداری ئێمه و ئێوه‌شن.
:: دایک یان باوک ئیختیارداری کچی خۆیه‌تی.
{ یای خهراڵ، عه‌مرم، کێ له‌سه‌ر ووڵاتی سوورچی و زراران ده‌که‌یه سوورباش و ئیختیارداره}{تحفه}.
.
ئیختیارکردن/îxtiyar kirdin: کتپ: ههڵبژارادان و په‌سه‌ندکردنی شتێک یان کارێک.
:: خۆتان ئه‌م ژیانه‌تان ئیختیار کردووه گله‌یی له که‌س مه‌که‌ن.
:: به من بایه زه‌رده‌که تا ن ئیختیار کردبا له‌م شینه چاتر بوو.
.
.
__________________________________
ئیختیار/îxtiyar: ن:[ باشک]
1- پیر، به‌ساڵاچوو.
2- ڕدێن سپی، ڕیش چه‌رمووی، که‌یخودا.
{ هه‌ر له گه‌وره‌تان تا منداڵتان، هه‌ر له منداڵتان تائیختیارتان}{تحفه}.
:: ئیختیار و موختاری دێیه‌که شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن.
{{ تێبـ: وا دیاره ئه‌م ووشه‌یه له ته‌شکیلاتی عوسمانی که‌وتۆته‌وه ڕه‌نگه له پێشدا هه‌ر به ئه‌و که‌سانه گووترا بێت که بۆ پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و کاری خه‌ڵک ده‌ست نیشان ده‌کران، جا چونکه ئه‌وانه زۆریان به‌ساڵاچووبوون بۆیه واتای( پیر و ڕیش سپی)شی لێکه‌وتۆته‌وه}.{زه‌بیحی}.
.
.
.